ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لە شارە کوردنشینەکانی ئێران ڕاگەیێندرا

بەشی ئێران- دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ خولى ۱۲ى په‌رله‌مانى ئێران لە كاتژمێر ۱۲ى شه‌وى هەینی ۱۱ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ی هەتاوی کۆتایی هات، ڕێژه‌ى به‌شداریكردن لە سەرانسەری وڵات گه‌یشته‌ ۴۱%.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاتر لە ۲۵ ملیۆن کەس لەوانەی مافی دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەبووە، دەنگیانداوە؛ کە دەکاتە نزیکەی ۴۱%ی دەنگدەران‌.

هەروەها  لە بازنەکانی هەڵبژاردنی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ناوەندەکانی هەڵبژاردن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنیان بڵاو کردەوە:

ئیلام:

لە باکووری پارێزگای ئیلام فەرەیدوو هیمەتی ۳۴۹۱۴ دەنگ، سارافەلاحی ۳۴۷۲۱ دەنگ.
دێلوڕان، دەڕەشەهر، ئابدانان و بەدره: ئەسەدوڵڵا چراغی؛ ۳۱,۵۹۵ لە ۷۹,۱۸۵ دەنگ. 

کوردستان:

بيجاڕ: عەليڕەزا زەنديان؛ ۱۰,۴۰۳ لە ۳۵,۶۹۵ دەنگ

سەقز و بانە: موحسین بیگلەری؛ ۱۶.۰۳۵ لە ۶۵.۰۹۶ دەنگ

سنە، کامێران و دیواندەرە: سالار مرادی؛ ۲۵.۲۳۴ لە ۱۱۲.۹۰۸ دەنگ؛ موحسین فەتحی؛ ۲۴.۳۸۳ لە ۱۱۲.۹۰۸ دەنگ

قوروە و دێولان: محەمەدڕسووڵ شێخی‌زادە؛ ۱۷.۴۵۸ لە ۷۰.۱۶۳ دەنگ

مەریوان و سەوڵاوا: ئومێد کەریمیان؛ ۱۱.۰۶۷ لە ۵۰.۷۱۹ دەنگ

كرماشان:

ئیسلام ئاباد و داڵاهۆ: موجتەبا بەخشی‌پوور؛ ۳۰.۵۳۷ لە ۷۱.۵۱۳ دەنگ.

سونقوڕ: جەواد حوسێنی‌کیا؛ ۱۱.۰۱۲ لە ۴۳.۴۰۶ دەنگ.

قەسر و سەرپێڵ و گێڵان غەرب: فەتحوڵڵا حوسێنی‌؛ ۳۸.۴۳۴ لە ۷۲.۳۶۷ دەنگ.

پاوە، جوانڕۆ، سەلاس و ڕوانسەر: ڕەستگار یووسفی‌؛ ۲۵.۷۷۱ لە ۵۷.۷۵۴ دەنگ.


کرماشان: محەمەد ڕەشیدی؛ ۶۱.۰۵۸ لە ۲۴۳.۷۴۵ ؛ جەهانبەخش ئەمینی، ۳۱.۷۸۲ لە ۲۴۳.۷۴۵ دەنگ (خولی دووەم)، فەزڵوڵڵا ڕەنجبەر؛ ۳۴.۱۳۸ لە ۲۴۳.۷۴۵ دەنگ (خولی دووەم)، عەبدولڕەزا میسری؛ ۴۷.۶۷۱ لە ۲۴۳.۷۴۵ دەنگ (خولی دووەم)، ئیبراهیم ڕەحیمی زەنگەنە؛ ۲۹.۹۸۶ لە ۲۴۳.۷۴۵ دەنگ (خولی دووەم).

كەنگاور، سەحنه و هەرسين: وەحيد ئەحمەدی؛ ۳۲.۵۷۶ لە ۹۵.۴۸۱ دەنگ.



ئازەربایجانی ڕۆژئاوا:

سەلمان زاکر؛ ۱۱۵.۷۶۱ لە ۳۶۱.۶۰۴ دەنگ؛ حاکم مەمکان مەمکان؛ ۱۱۹.۷۶۶ لە ۳۶۱.۶۰۴ دەنگ؛ شەهین جەهانگیری؛ ۱۱۷.۷۸۶ لە ۳۶۱.۶۰۴ دەنگ.

بۆکان: محەمەدقەسیم عوسمانی؛ ۱۳.۱۴۱ لە ۴۰.۹۷۹ دەنگ.

خۆی و چایپارە: عادڵ نەجەف‌زادە؛ ۴۹.۱۳۴ لە ۱۵۵.۸۸۱دەنگ.

سەلماس: یەعقووب ڕەزازادە؛ ۱۹.۱۳۳ لە ۷۷.۰۶۹ دەنگ.

تیکاب و سایین قەڵا؛ محەمەد میرزایی؛ ۱۵.۹۴۴ لە ۷۱.۱۸۳ دەنگ.

ماکۆ، چاڵدێران، پێڵدەشت و شووت؛ عومەر عەلپوور ئەقسەم؛ ۴۳۴۸۶ لە ۱۱۸.۳۸۵ دەنگ.

مەهاباد؛ سەلام ستوودە؛ ۱۵.۸۸۵ لە ۴۱.۲۸۶ دەنگ.

میاندواو، چواربورج و بروق؛ عەلی ئەحمەدی؛ ۳۳.۴۴۶ لە ۹۶.۷۲۹ دەنگ.

نەغەدە و شنۆ: عەبدولکەریم حوسێنزادە؛ ۳۶.۰۸۳ لە ۹۴.۷۶۸ دەنگ.

پیرانشار، سەردەشت و میراوا: کەماڵ حوسێن‌پوور؛ ۴۴.۵۰۲ لە ۶۱.۳۲۱ دەنگ.

News Code 223132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha