عێراق
-
سەرۆکی هەورێمی کوردستان:
ههرێمى کوردستان ئامادهيه ناکۆکييهکانى لهگهڵ حکوومهتى فيدراڵیى عێراق به گفتوگۆ چارهسهر بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردییەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ههرێمى کوردستان وهکوو ههميشه ئامادهيه ههموو کێشه و ناکۆکييهکانى لهگهڵ حکوومهتى فيدراڵیى عێراق به گفتوگۆ و لهسهر بنهماى دهستوور چارهسهر بکات.
-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان چڕتر دەکەینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان چڕتر دەکەینەوە.
-
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مووشەکبارانکردنی هەولێر شاندێکی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بەرەو هەولێر بەڕێکەوت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مووشەکبارانکردنی ئەم دواییە.
-
پەرلەمانتارێکی پارتی: پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پۆستێکی تەشریفاتی نییە/ بەربژێری ئێمە یەکلایی بووەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، لای ئەوان یەکلایی بووەتەوە کە رێبەر ئەحمەد بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
-
لاهور شێخ جەنگی: بێزارای و بێ ئومێدیی خەڵکی هەرێم گەیشتووەتە لێواری تەقینەوەی جەماوەری
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت بێزارای و بێ ئومێدیی خەڵک گەیشتووەتە لێواری تەقینەوەی جەماوەری و خەریکە ئەزموونەکەشمان دەکەوێتە بەر مەترسی.
-
خاوەنی گومناوی کۆشکە بەناوبەنگەکەی هەولێر کێیە و چکارەیە؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا باسی لە کەسایەتیی شێخ باز کەریم بەرزنجی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتیی کارگرووپ کردووە. کەسێک کە ڕایگەیاندووە لە هێرشەکەی ئەمدواییەدا بۆسەر هەولێر ژمارەیێک مووشەک بەر ماڵەکەی ئەو کەوتووە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی خێزانەکەیەتی.
-
هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە خێراتر بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسێۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە خێراتر بووە.
-
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر: هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر ماڵی بەرێوەبەری کۆمپانیای کارگرووپ بێ دەلیل ڕووینەداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی نووسینگەی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆیێکدا باس لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپا دەکات بۆسەر هەولێر.
-
ئهندامێکى مهکتهبى سیاسى پارتی: پۆستى سهرۆک کۆماری عێراق و پارێزگارى کهرکووک مافی ئێمەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکى مهکتهبى سیاسى پارتی دیموکراتی کوردستان ، جهخت دهکاتهوه: "هەوڵی بهدهستهێنانى پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکووکیش دەدەین".
-
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2022 دا 49 ئەندامی داعش لە عێراق دەستگیر کراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق راگەیاند؛ لە سێ مانگى رابردوودا 49 ئەندامى رێکخراو داعشیان بە هاوکارى هەرێمى کوردستان دەستگیرکردووە.
-
سێ پەرلەمانتاری پارتی سکاڵا لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمار دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سێ پەرلەمانتاری پارتی لە دادگای فیدارڵی عێراق سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمار کرد.
-
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێم هێرشە بۆ سەر عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێم هێرشە بۆ سەر عێراق.
-
بە هاوکاریی کومپانیا نێودەوڵەتییەکان هەرێمی کوردستان چوار بەنداوی نوێ دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، یاداشتی لێكتێگهیشتنی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژوو کرد.
-
سەرۆکی نەوەی نوێ: ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم رێگایە بڕۆن خەڵک لایاندەبەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوی نوێ هوشداری دەدات کە ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم رێگایە بڕۆن خەڵک لایاندەبەن.
-
بەرهەم ساڵح: ھەڵەبجە زامێکی سارێژ نەبوو و ئازارێکی لەیاد نەچووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەڵەبجە زامێکی سارێژ نەبوو و ئازارێکی لەیاد نەچووە.
-
دوو چەکداری داواکراوی داعش لەلایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە ڕادەستی بەغدا کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕایگەیاند کە ئەندامی چالاکی رێکخراوی داعش بوون و ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراقیان کردوون.
-
کازمی: ههوڵەکان بۆ تهواوكردنی ڕێكارهكانی گۆڕینی ههڵهبجه بۆ پارێزگا بەردەوامە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک وهزیرانی عێراق له یادی 34 ساڵهی کیمیابارانکردنی شاری ههڵهبجه پهیامێکی بڵاو کردهوه و تێیدا جهختی کردهوه که ههوڵی تهواوکردنی ڕێکارهکانی گۆڕینی ههڵهبجه بۆ پارێزگا دهدهین.
-
باڵیۆزی ئێران: رێژەی هەناردەکردنمان بۆ عێراق بەرز دەکەینەوە
بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵی ئێرانیدا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق دەگاتە بەهای نۆ ملیار دۆلار.
-
مەسروور بارزانی: بەغدا بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاستەنگ دەنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بەغدا بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەمپەڕ دەنێتەوە.
-
لە هەڵەبجە لەبری یادکردنهوهى کارهساتى کیمیاباران، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ههڵهبجه جهماوهرى شارهکه ئهمڕۆ لهڕۆژى یادکردنهوهى کارهساتى کیمیابارانى شارهکهیان خۆپیشاندانیان ئهنجامدا.
-
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق:
تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی هێرشەکەی سەر هەولێر یەکێکە لە بژاردەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی کاردانەوەکاندا بۆ هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی ئێران یەکێک دیکەیە لە بژادەکان.
-
پلانی هێرشی تیرۆریستی بۆسەر سلێمانی پووچەڵ کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژی فهرماندهیی گشتیی هێزه چهکدارهکانی عێراق رایگهیاند، سێ چهکداری خۆکوژی داعشیان دهستگیرکردوه که پلانیان دانابوو لهمانگی رهمهزاندا له شاری سلێمانی کردهوهی تیرۆرستی ئهنجامبدهن.
-
ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان:
هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر زیانێکی گەورە بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان سەرکۆنەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێری کرد و بە تاوانێک لە دژی سەروەریی عێراق ناویبرد.
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ: نوێنەری هەموو وڵاتان بە ئێرانیشەوە شوێنی داکەوتنی مووشەکەکان ببینن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ دوای بەئامانجگرتنی ماڵەکەی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر داوا دەکات نوێنەری هەموو وڵاتان بە ئێرانیشەوە شوێنی داکەوتنی مووشەکەکان بەسەر بکەنەوە.
-
باڵیۆزی ئێران: هێرشە مووشەكییەكە دژی سەروەریی عێراق نەبوو بەڵکوو بنکەیەکی ئیسرائیل کرایە ئامانج
بەشی ئێران- باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند هێرشە مووشەكییەكەی ئەم دواییەی هەولێر دژی سەروەریی عێراق نەبوو، بەڵکوو بنکەیەکی ئیسرائیل کرایە ئامانج و کاردانەوەیێک بوو لەدژی زایۆنییەکان.
-
کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەوە بانگهێشت کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەمەبەستی گەیاندنی نارەزایی فەرمیی حکوومەتی هەرێم کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا.
-
مەسعوود بارزانی و مستەفا کازمی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە.
-
خەتیب زادە: هەرگیز ڕێگا نادەین سنوورەکانمان ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان/ عێراق نابێت ببێتە شوێنێک بۆ ناردنی تیرۆریستان بۆناو ئێران
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران وتی هەرگیز قبوڵ ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ کە پەیوەندیی قووڵی لەگەڵمان هەیە ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان.
-
مستهفا کازمی گهیشته ههولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک وهزیرانی عێراق گهیشته ههولێر و لهلایهن مهسروور بارزانی، سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستانهوه پێشوازیی لێکرا.
-
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم هێرشەکانی سەر هەولێر ئیدانە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هێرشە مووشەکییەکانی سەر شاری هەولێری ئیدانە کرد.