دوو چەکداری داواکراوی داعش لەلایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە ڕادەستی بەغدا کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕایگەیاند کە ئەندامی چالاکی رێکخراوی داعش بوون و ڕادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراقیان کردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 16-3-2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا رادەستکردنی دوو تیرۆرستی داواکراوی بە ناوی حەسەن فەلاح فەرحان مەجول و مورتەزا لەتیف مەشرف مەجول، بە دەزگای دژە تیرۆری عێراق راگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو دوو کەسە ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیرکراون.

سەبارەت بە هۆکاری ڕادەستکردنیان بە دەزگای دژە تیرۆری عێراق، لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دراوە بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بوون، بۆیە رادەستی ئەوان کراونەتەوە.

News Code 5449

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha