بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیەکدا، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین رێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دەقی بەیاننامە:
بەتوندی هێرشی مووشەکیی بەرەبەیانی 2022/3/13 بۆ سەر شاری هەولێر ریسوا و شەرمەزار دەکەین، ئەمە جاری چەندەمە شاری هەولێر و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج. ئەم کردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێکدا نیە و پێویستە رێز لە سەروەری و سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و تەسفیە حسابی وڵاتان.
لێرەدا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین رێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت.
Your Comment