بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه بهوه كراوه بەنداوەکان بریتیین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باکرمان لە دهۆک، بە هەماهەنگی گرووپی نێودەوڵهتیی کۆمپانیاکانی POWERCHINA دروست دەکرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەنجامدانی ئەم یاداشتانهی لێكتێگهیشتن لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گلدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی وشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم یاداشتانهی لێكتێگهیشتن لە چوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژووکراوە، لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی.
Your Comment