بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رایگەیاند "ئەم هێرشەی بۆ سەر هەولێر ئەنجامدراوە هاوشێوەی ئەو هێرشەیە كە كرایە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد و لەوەڵامی تیرۆركردنی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی ئێران، ئەم هێرشە بەئامانجی سەروەریی عێراق نەبووە، بەڵكوو ئەمریكیەكان كە خاكی عێراقیان داگیر كردووە سەروەری عێراقیان بەئامانج گرتووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە: "ناتوانین دەستبەرداری ئاسایشی وڵاتەكەمان بین و بۆ ئەو بابەتەش چەندینجار بەرپرسانی هەرێمی كوردستانمان ئاگادار كردوەتەوە، ئێمە دەمانەوێت عێراق ڕێگری لە چالاكی ئیسرائیل بكات كە ئاسایشی ئێمە بكاتە ئامانج، بەڵام ئەگەر كار نەكات ئێمە هەنگاو دەنێین و ڕێگەش نادەین كوردستانی عێراق بكرێتە بنكەیەكی ئیسرائیلی لە ناوچەكەدا".
مەسجدی جەختی کردەوە: "لەو هێرشەی سوپای پاسدارانی ئێران، ئامانجمان بەزاندنی سەروەری خاكی عێراق نەبوو، بەڵكوو ئیسرائیلیەكان و ناوەندی مۆسادمان كردە ئامانج".
Your Comment