بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ: نوێنەری هەموو وڵاتان بە ئێرانیشەوە شوێنی داکەوتنی مووشەکەکان ببینن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ دوای بەئامانجگرتنی ماڵەکەی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر داوا دەکات نوێنەری هەموو وڵاتان بە ئێرانیشەوە شوێنی داکەوتنی مووشەکەکان بەسەر بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ باز کەریم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ بە کوردستان 24 راگەیاند: "ئەو خانووەی کرایە ئامانج ماڵ و خێزانەکەمی تێدا دەژین و هەموو چوار دەوریشمان دراوسێ و کەسانی سڤیلن، ماڵەکەم مێژوو و ئەرشیف و یادگاری خێزانەکەمی تێدایە و ئێستاش هەمووان دەیبینن و دەزانن کە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە هیچ شوێنێکەوە نەبووە".

ناوبراو وتیشی: "بەداخەوە پێنج بۆ شەش مووشەک ئاڕاستەی ماڵمان کرا، بەڵام لە ئێستادا داوا لە باڵیۆزخانەی هەموو وڵاتانی ئیسلامی و نێودەوڵەتی و باڵیۆزخانەی ئێران دەکەم کە بۆ خۆیان بێن و ببینن و دەریبخەن کە هۆکاری ئەو هێرشە چی بوو".

News Code 5430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha