بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح نوعمان، گوتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقى بە ئاژانسى دەنگوباسی نیمچەفەرمیى عێراقى راگەیاندووە؛ لە ماوەى سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا هێزەکانیان 78 ئۆپەراسیۆنیان کردووە، توانیویانە 49 ئەندامى رێکخراوى داعش دەسگیربکەن، کە هەندێکیان سەرکردەى ئەو رێکخراوە بوون، ئەوە جگە لە کوشتنى 5 ئەندامى دیکەى داعش لەو ئۆپەراسیۆنانەدا.
گوتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە هاوئاهەنگى و هاوکارییەکى زۆریان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەبووە بۆ دەستگیرکردنى ئەو ئەندامانەى داعش، بەتایبەت ئەوانەى ناسنامە و ناوى خۆیان گۆڕیوە.
Your Comment