باڵیۆزی ئێران: رێژەی هەناردەکردنمان بۆ عێراق بەرز دەکەینەوە

بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵی ئێرانیدا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق دەگاتە بەهای نۆ ملیار دۆلار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، بەشێکی گرنگی پێداویستییەکانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی ئاڵوگۆڕ دەگاتە بڕی نۆ ملیار دۆلار و بەگوێرەی ساڵی ئێرانیش کۆتا رۆژی ئەمساڵ ٢٠ی مانگی ئازاری ٢٠٢٢ـە.

باسی لەوەشکردووە، هەناردەکراوەکان هەموو شتێک دەگرێتەوە بە ماددە خۆراکی و ناخۆراکییەکانەوە جگە لە وزە.

هەروەها باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئامادەباشیشی نیشانداوە بۆ ئەوەی هەموو هاوکارییەک پێشکەش بە عێراق بکات.

سەرچاوە: NRT

News Code 5447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha