بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مووشەکبارانکردنی هەولێر شاندێکی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بەرەو هەولێر بەڕێکەوت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مووشەکبارانکردنی ئەم دواییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 20-3-2022 شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بەرەو هەولێر بەڕێکەوت ئەوەش بەمەبستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر و ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بە 12 مووشەکی هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە ڕاگەیاند.

سوپای پاسداران دەڵێت، لەو هێرشەدا بنکەیەکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بنکەی ئیسرائیلی لە هەولێر هەبن.

سەرچاوە: ناس کورد

News Code 5482

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha