وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر: هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر ماڵی بەرێوەبەری کۆمپانیای کارگرووپ بێ دەلیل ڕووینەداوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی نووسینگەی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆیێکدا باس لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپا دەکات بۆسەر هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم بڵاوی کردەوە، ئازاد گەڵاڵی وتەبێژی فەرمیی نووسینگەی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ The Cradle وتوویە: هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر بێ دەلیل نەبوو. هێرشەکانی بۆسەر کوردستانی عێراق پێشتریش ڕوویداوە-بەوردی 27 جار- شوێنک کە ئێران یان گرووپەکانی سەر بە ئێران بە شێوەیێک هێرشیان کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەولێر. بەڵام ئەم جارەیان هێرشەکە جیاواز بوو لە هێرشەکانی پێشوو.

گەڵاڵی دەڵێت، «بۆ دەرک کردن بە هاندەری ئەم هێرشە، دەرک کردن بە شێوەی بیر کردنەوەی ئێران گرینگە. ڕاستیەکەی ئەمەیە کە چەندین ڕێکخراوی هەواڵگری لە کوردستانی عێراقدان. بوونی MITی تورکیا، ئیتڵاعاتی ئێران، مۆسادی ئیسرائیل، سیای ئەمریکا هەواڵگری وڵاتانی ئەورووپی و تەنانەت KGP ڕووسیا؛ بەڕوونی دیارە».

«کەوابوو، لەنێوان ئەمانەدا بوونی مۆسادیش هەیە. ئەم ئامادەبوونەش ئێران هان دەدات کە هێرش بکاتە سەر ناوەندەکانیان لە هەرێمی کوردستان. ئێران پێشتر ئەم کارەی کردووە و ئەگەریشی هەیە دووپاتی بکاتەوە».

یەک لەو بینایانەی کە کەوتە ژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی یەکشەممەوە، ماڵی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارگرووپ (KAR)، شێخ باز کەریم بەرزنجی بوو. ناوبراو بە وتنی ئەمەی کە ئێران دراوسێمانە و هەموو کات پاڵپشتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە؛ داوای لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق کرد تا ماڵەکەی بەسەر بکاتەوە و ئەو خەسارانەی لێکەوتووە بیبینێت.

هیوا سەید سەلیم، سیاسەتوانی کورد بە The Cradleی وت کە ئەو گومان دەکات پاڵنەری هێرشی ئێران بۆسەر ماڵی بەرزنجی چالاکییە ئابوورییەکانی ناوبراو بووە، کە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئێران دەڵێن فرۆشتنی نەوت و گازی عێراق بە ئیسرائیل دەگرێتەوە.

بەڵام سەلیم بڕوای وایە کە گۆڕەپانی سەرەکیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل لە سووریایە، نەک لە هەرێمی کوردستان و بە ئامانجگرتنی ماڵی شێخ باز کەریم بەرزنجی زیاتر بەهۆی نفووزی ناوبراوە لە هەناردە کردنی گاز. کە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناوە بووەتە بابەتێکی گرینگ. باس کردن لە پڕکڕدنەوەی شوێنی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پرسێکە کە ئێران دەیەوێت ڕێگری لێبکات.

بەڵام گەڵاڵی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕوانینێکی جیاوازی هەیە. گەڵاڵی لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە چلۆن ئیدیعاکانی وونی مۆساد دەتوانێت پێوەندیی بە بازرگانی کورد "بەرزنجی"ەوە بووبێت، ئەم بابەتەی بە تێروتەسەلی لێکداوەتەوە.

«ئەم ماڵە بۆ هەمووان کراوە نییە، دیوار و دارتێل و پاسەوانی هەیە و کەس بۆی نییە نزیکی ئەو شوێنە ببێتەوە چوونکە بەتوندی دەپارێزرێت. ئەگەر ئەم کۆگایە کرابێتە ئامانجی هێرشی مووشەکە ئێرانییەکان ئەم کارە بەبێ دەلیل نەبووە. هەموو خەڵکی هەولێر ئامادەی قبووڵ کردنی ئەو ڕاستیەن».

سەرچاوەیێکی ئەمنیی ئێرانی بۆ The Cradle ئەم ڕوانگەیە پشتڕاست دەکاتەوە و ئەم وردەکارییانە زیاد دەکات: «چۆنیەتی پێکهاتنی بینای ئەم دوو عیمارەتە بە چەشنێکە کە بەتەواوێتی لە بەرامبەر مووشەکی 240میلم ەوە دەیپارێزێت. بینایەکی ئەندازیاریی دژە تەقینەوە کە دوو تۆ بوو. ئەو دەڵێت وێنەکانی پاش هێرشەکە ئەم بۆچوونە دەسەلمێنێت. ئەم بینایە سەرەڕای لێدانی 12 مووشەک پێکهاتەکەی خۆی پاراستووە».

ئازاد گەڵاڵی لێدوانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: «میدیاکان، کەسایەتییەکان و سەرکردەکانی ئەم حزبە هەوڵ دەدەن تا باوەڕ بە خەڵک بێنن ئەو ماڵەی کراوەتە ئامانج ماڵی بازرگانێکە، شوێنێک کە ئەو و خێزانەکەی تێیدا دەژین و کەس و شتێکی تری تێدا نەبووە. زۆر ئاشکرایە کە ئەم لێدوانە دروست نییە، ئێران چ دەلیلێکی هەیە بۆ بۆردوومانی خانووی بازرگانێک و بنەماڵەکەی، بۆچی دەبێت بیکاتە ئامانج؟ چلۆن ئەو خانووە 12 مووشەکی بەرکەوتووە و وێران کراوە بەڵام هیچ ئەندامێکی خانەوادەکە یا کرێکارەکان نەبوونەتە قوربانیی ئەو هێرشە؟».

«وا بۆی دەچم کە وتەکانی پارتی چیرۆکێکی ناڕاست بێت و بێ گومان شتێک لەو ماڵەدا ڕوویداوە. دەبێت بەدواداچوونی زیاتر بکرێت لەبارەی ئەم بابەتەوە».

لەم نووسراوەدا هەواڵنێرەکە هەوڵیداوە وێڕای ناساندنی کەسایەتی و هەوڵەکانی ئەم بازرگانە ناودارە واتا شێخ باز بخاتە ناوەڕۆکی شیکاریەکەوە بۆیە بەئەنقەست باسی لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە هەرێمی کوردستانەوە نەکردووە.

News Code 5470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha