بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانان بە تەلەفیزیۆنی رووداوی راگەیاندووە پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە بوودجەی 2021دا خۆراک، سووتەمەنی، کەرەستەی بیناسازی، کەرەستەی پزیشکی و پارچەی یەدەگی چاککردنەوە لەخۆ دەگرێت.
جیا لە هاوکاریی دارایی، 7ی کانوونی دووەمی 2021 ئەمریکا 50 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 12 ئامبوڵانس و 11 ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی لە رێوڕەسمێکدا رادەستی پێشمەرگە دەکات کە بایی 12 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگه لەمبارەوە گوتی، "لە دەستپێکی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا سوپای ئەمریکا ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە و وڵاتانی ھاوپەیمانان رۆڵی گەورە و کاریگەریان لە تێکشکان و راوەدوونانی تیرۆریستان لە تەواوی ناوچەکەدا ھەبووە. ئێمە بە بایەخەوە لە ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی ئەمریکا دەڕوانین و دۆستایەتیمان پەرەدانی زیاترە بە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ناوچەکە".
شەوی رابردوو عەقید دەیڤ ویڵیامز، فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هاوکاری دارایی دەچێتە سەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕێکی دەدات، بەمەشەوە مووچەی وەزارەتەکە زیاد دەبێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment