تورکیا چەند ناوچەی لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرد

بەشی سووریا- ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ک گوللـه‌ مووشه‌ک له ‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ کوردیه‌کانی سووریا له‌ باکووری پارێزگای حه‌له‌ب که‌وتنه‌خواره‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڵاویکرده‌وه‌، تورکیا و گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆردوومانکردنی ناوچه‌کانی سموقه‌، حه‌ساجک، به‌نداوی شه‌هبایان ده‌ستپێکردووه‌ و پاشانیش ژماره‌یه‌گ مووشه‌کیان ئاراسته‌ی باکووری پارێزگای حه‌له‌ب کردووه‌ که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ کوردیه‌کاندان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه‌، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردوومان و تۆپبارانکردنی ئه‌و ناوچانه‌وه‌، تاوه‌کوو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌کان نه‌زانراون، له‌لایه‌ن هێزه‌ کوردیه‌کانیشه‌وه‌ وه‌ڵامی به‌شێک له ‌بۆردوومانه‌کان دراونه‌ته‌وه‌.

له‌ 24ی ئایاری ئه‌مساڵ تورکیا تۆپبارانی گونده‌کانی وه‌ردیه‌، ئوم حوش، ئوم قوڕه‌، شوارغه‌، مالکیه‌ و عه‌ین دیگنه‌یان ئه‌نجامدا.

ئه‌و بۆردومانه‌ش له‌کاتێکدایه‌، رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک کۆماری تورکیا رایگه‌یاند، به‌م نزیکانه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ناوچه‌یه‌کی ئارام به‌ قوڵایی 30 کیلۆمه‌تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی باشووری خۆی دروست ده‌کات.

News Code 6064

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha