یەردۆغان
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
حەماس کۆمەڵێکی ئازادیخوازن/ ئیسرائیل هاوشێوەی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵسوکەوت دەکات
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی شەڕی ڕەژیمی زایۆنی لەدژی فەلەستین ڕایگەیاند: حەماس کۆمەڵەیەکی ئازادیخواز و موجاهیدە کە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکەکەی خەبات دەکات.
-
دەستەی بەڕێوەبەریی KCK:
بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە چالاکییەکانمان دەست پێدەکەینەوە
بەشی تورکیا- دەستەی بەڕێوەبەریی KCK باس لە دەست پێکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانیان دەکاتەوە ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیا.
-
ئهردۆغان:
تورکیا هێرش دەکاتە سەر مەنبەج و تەلڕەفعەت
بەشی تورکیا- سهرۆكى توركیا ڕایگەیاند بەمەبەستی تەواو کردنی ناوچەی ئارام تا قووڵایی 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی سووریا هەریەک هێرش دەکەینە سەر شارەکانی مهنبهج و تەلڕەفعەت.
-
پووتین و ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی هێرشکردنە سەر کوردستانی سووریا تاوتوێ دەکەن
بەشی جیهان- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکی رووسیای راگەیاندووە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە تورکیا و سووریا پەلاماری خەڵکی سڤیل دەدات.
-
ئەردۆغان: شهوێک بهسهر YPGدا دهدهین
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند وەک چۆن لە باکووری عێراق لە دژی پەکەکە شەڕ دەکەن شهوێک بهسهر YPGدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدەن.
-
تورکیا چەند ناوچەی لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرد
بەشی سووریا- ئەمڕۆ ژمارهیهک گوللـه مووشهک له ناوچهکانی ژێر دهسهڵاتی هێزه کوردیهکانی سووریا له باکووری پارێزگای حهلهب کهوتنهخوارهوه.
-
ئەمریکا لەبارەی هێرشی دووبارە بۆسەر کوردەکانی سووریا هۆشداری بە تورکیا دەدات
بەشی تورکیا- ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پێبەندی ئاگربەست بێت و ڕایگەیاند هانی ئەو وڵاتە دەدەن لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام نەدات.
-
ئەردۆغان: تا لەناو بردنی سەرجەم پێگەکانی پەکەکە، ئۆپەراسیۆنەکانمان درێژەی دەبێت
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی هێزە تایبەتییەکانی وڵاتەکەی دژی چەکدارانی پەکەکە بەردەوامیی دەبێت.
-
پەروین بوڵدان:
حکوومەتی تورکیا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیر کردووە
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت حکوومەتی تورکیا هەمیشە قەیران بەشەڕ چارەسەر دەکات و ئایندەی هاوبەشی هەموو گەلانی ناوچەکە دهکاتە ئامانج.
-
پاش سەردانی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا:
لاهور شێخ جەنگی: هەرگیز ڕێگە نادەم دوا بۆڕیی هەناسەی گەلەکەم بە ناوی ئابووریی سەربەخۆوە تەسلیم بە دووژمنان بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش سەردانی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان لەسەر بابەتی هەناردە کردنی غازی هەرێم، لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند هەرگیز ڕێگە نادەم دوا بۆڕیی هەناسەی گەلەکەم بە ناوی ئابووریی سەربەخۆوە تەسلیم بە دووژمنان بکرێت.
-
میدیاکانی تورکیا:
گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان پرسی هەناردەکردنی غازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا
بەشی تورکیا- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و میدیاکانی تورکیاش دەڵێن گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە پرسی هەناردە کردنی غازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا.
-
ئەردۆغان: پەیوەندیی مێژوویی، ئابووریی، سیاسی و مرۆییمان لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا.
-
ئەردۆغان ئامادەیی توركیای بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەی پوتین لەگەڵ سهرۆكی ئۆكرانیا دهربڕی
بەشی تورکیا-ڤلادیمێر پوتین سهرۆكی ڕووسیا ئهمڕۆ پێنجشهممه پهیوهندیهكی تهلهفۆنی لهگهڵ سهرۆك كۆماری توركیا ئهنجامدا و ئەردۆغان ئامادەیی توركیای بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەی پووتین لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زلێنیسكی سهرۆكی ئۆكرانیا دهربڕی
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا، تایبەت بۆ کوردپرێس؛
دژی دەستدرێژیی ڕووسیاین بۆسەر خاکی ئۆکراینا
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ڕووسیا لەبارەی جیاکردنەوەی هەندێک ناوچە لەوان عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی، ئەعزاز، ترابلۆس و ئیدلیب لەلایەن تورکیاوە بێدەنگە و ئەردۆغانیش بەبۆنەی بەرژەوەندیی خۆیەوە چاوپۆشی کردووە لە هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا.
-
یۆنان ڕەتی دەکاتەوە ئەندامانی پەکەکە لەو وڵاتەدا داڵدەدرابن
بەشی جیهان- وەزیرێکی کابینەی یۆنان ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە بەرپرسانی تورکیا خستوویانەتە پاڵ وڵاتەکەی لەبارەی بوونی کەمپی مەشق و ڕاهێنانی چەکدارانی پەکەکە لە ناو خاکی یۆنان.
-
ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات بەزووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەنێت
بەشی تورکیا- رهجهب تهیب ئهردۆغان له پهیوهندیه تهلهفۆنییهكهیدا لهگهڵ سهرۆكی رووسیا داوای لێكردووه كه ئاگربەست لە ئۆکرانیا رابگەیەنێت.
-
ئەردۆغان لەگەڵ دوو سەرۆکی سیاسیی سوننەی عێراقدا کۆ بووەوە
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی و سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم، خەمیس خەنجەر کۆ بووەوە.
-
لووتکەی ئەمنیی تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو/ئامادەباشیی تورکیا
بەشی تورکیا- لووتكهی ئهمنیی تورکیا به سهرۆكایهتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆکكۆماری ئەو وڵاتە کۆتاییهات و تورکیا رایگەیاند دژی هێرشەکەی رووسیایە بۆ سەر ئۆکراینا.
-
ئەردۆغان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ پووتین:
تورکیا ئامادەیە بۆ هێور کردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی لە ئۆکراینا کار بکات
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کرد و پێیڕاگەیاند تورکیا دان بەو هەنگاوەی مۆسکۆدا نانێت لەبارەی داننان بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی دونێتسک و لوهانسک لە هەرێمی دۆنباسی ئۆکراینا.
-
بەتۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان 3 ساڵ و 6 مانگ زیندان بەسەر دەمیرتاشدا سەپێنرا
بەشی تورکیا- سزای سێ ساڵ و شەش مانگ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەسەر کەیسی "سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار" لەلایەن دادگەی ئیستەنبووڵەوە پشتڕاستکرایەوە.
-
هەدەپە: هاوڵاتیانی تورکیا ڕووبەڕووی برسیەتی بوونەتەوە
بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی نرخی کارەبا و سووتەمەنی بۆ دوو بەرامبەر، هاوڵاتیانی تورکیا ڕووبەڕووی برسیەتی بوونەتەوە.
-
ڕەئیسی و ئەردۆغان جەخت لە فراون کردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران-ئەنقەرە دەکەن
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندیێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست و جەختی لە فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.
-
زیاتر لە 50 کۆنگرێسمانی ئەمریکی داوای کۆتاییهاتنی هاوکاریی سەربازیی وڵاتەکەیان لەگەڵ تورکیا دەکەن
بەشی جیهان- زیاتر لە 50 کۆنگرێسمانی ئەمریکا داواکارییێکی فەرمییان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە و تێیدا داوادەکەن هەرچەشنە هاوکارییێکی سەربازیی وڵاتەکەیان لەگەڵ تورکیا تا ئەو کاتەی هەوڵە تێکدەرانەکانی ئەردۆغان کۆتایی پێدێت، ڕابگیردرێت.
-
ئهردۆغان و هاوسهرهکهی تووشی کۆرۆنا بوون
بەشی تورکیا- سهرۆک کۆماری تورکیا رایگهیاند خۆی هاوسهرهکهی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
-
ناوهێنانی هەرێمی کوردستان بە باکووری عێراق نیشاندەری بێئەدەبی و بێڕێزیی تورکیایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی بە توندی دژی ناوهێنانی هەرێمی کوردستان بە باکووری عێراق لەلایەن سایتی کۆماری تورکیاوە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ئەوە نیشانەی بێ ئەدەبی و بێڕێزی وڵات و سەرۆکی ئەوانە.
-
ئەردۆغان: دۆستایهتیمان لهگهڵ نێچیرڤان بارزانی لهئاستێکی بهرزدایه
بەشی تورکیا- رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا لهدوای گهڕانهوهی له ئۆکرانیا وهڵامی چەند پرسیاری رۆژنامهنووسانی دایەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- سهرۆکی ههرێمی کوردستان بهسهردانێک ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه گهیشته ئهنقهره و لهگهڵ رهجهب تهیب ئهردۆگان سهرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووهوه.
-
وەزیری دادی تورکیا دەستی لە کار کێشایەوە
بەشی تورکیا- وەزیری دادی تورکیا دەستی لە کار کێشایەوە و دەست لە کار کێشانەوەکەی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کرا.
-
پووتین لەسەر باگێشتی ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
بەشی تورکیا-پاش بانگێشت کردنی پووتین لە لایەن ئەردغانەوە بۆ سەردانی ترکیا کۆشکی کرملین ڕایگەیاند پوتین بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەکەی ئەردۆغان-ی بۆ سەردانکردنی تورکیا قبووڵ کردووە.
-
بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان ڕۆژنامەنووسێکی دیار دەستگیر کرا
بەشی تورکیا- دادگایێکی تورکیا فەرمانی کردوە که رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری دیاری وڵاتهکه زیندانی بکرێت و ئەوەش بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سهرۆک کۆماری وڵاتهکه.