بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەی گۆڕان له راگهیهندراوێكدا لهبارهی هێرشی سهر ههولێر رایگهیاند: "ئیدانەی ئەو ھێرشە مووشەکیە دەکەین، کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە 13ی ئازاری 2022 شاری ھەولێری بە ئامانج گرت، ئەو جۆرە ھێرشانە کە دووبارە دەبنەوە، پێشھاتێکی مەترسیدارن و پێشێلکاری زەقن بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەو روانگەیەوە، پێویستە پێگە دیپلۆماسی و دیپلۆماتکاران و شوێنی ژیان و حەوانەوەی خەڵکی سیڤیل پارێزراوبن".
ئاماژهی بهوهشكردووه، "وەک بزووتنەوەی گۆڕان، بڕوای نەگۆڕمان بۆ ئێستا و داھاتووی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە، ھەرێم بەشێک نەبێت لە ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی، بەڵکوو خاوەن ستراتیژێکی نیشتیمانی سەربەخۆ و ھاوسەنگ بێت بۆ پارێزگاری لە سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی ھەرێم و پاراستنی ژیانی ھاونیشتیمانیان".
Your Comment