لە دواى رووداوەکەى حەسەکە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک خراونەتە ئامادەباشییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوای هێرشەکەی داعش بۆسەر زیندانی حەسەکە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە ئامادەباشیی تەواودان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارپرێس بڵاوی کردەوە لەئێوارەی دوێنێەوە ئەو کارمەندانەی هێزه ئەمنییەکانی کەرکووک، کە لەماڵ بوونە گەڕاونەتەوە سەرئەرکەکانیان و هێزەکانیش خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی چڕەوە لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەیەک هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە گەڕەکەکانی شارەکە ئەنجامدەدەن، بەمەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک.

داعش پلانی هەبووە لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو هێرش بکاتە سەر گرتووخانەی تەسفیرات لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک و تەواوی چەکدارە زیندانییەکانی خۆی ئازاد بکات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکووکەوە لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا پیلانداڕێژەرانی هێرشەکە دەستگیرکران و هێرشەکەش پووچەڵ کرایەوە.

لەئێستاشدا و پاش پێنج ڕۆژ لە هێرشەکەی داعش بۆسەر گرتووخانەی غەویران لە پارێزگای حەسەکە لە کوردستانی سووریا، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بەگومانی هەبوونی پلانی داعش بۆهێرش کردنە سەر دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کەرکووک، کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی چڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

News Code 4836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha