بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لەمیانەی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە، رایگەیاندووە: دانوستاندنەکانی سووری-سووری و رژێمی سووریا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی گرنگن".
مەزڵوم کۆبانی ڕاشیگەیند تا ئێستا داواکارییەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا دوژمنانەن و لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نین. بە خیانەتکار و دابەشکەری سووریا تۆمەتبارمان دەکەن، بەڵام ئێمە بەوانە دەڵێین، سنوورەکان و دەروازە سنوورییەکانتان بەجێهێشت، ئێستاش هێزەکانی ئێمە پارێزگاری لێدەکەن، هەسەدەش شانازی بە ڕەگەزنامە سوورییەکەیەوە دەکات.
سەبارەت بەهەماهەنگی و کارکردنیان لەگەڵ هێزە بیانییەکان مەزڵوم کۆبانی وتی: لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش هەماهەنگی و کارکردنمان بەردەوامە، ئەویش لەپێناو ڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش کە هێشتا مەترسییێکی گەورەن لەسەر تەواوی سووریا و ناوچەکانی کوردستانی سووریا بەتایبەتی.
ناوبراو دهشڵێت: "لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیاش بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر سنووری نێوان تورکیا و کوردستانی سووریا هەماهەنگیمان هەیە.
کۆبانێ لەبەشێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دهڵێت: تورکیا هێشتا بەردەوامە لەگۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکان، بۆیە کاری لەپێشینەمان ئازادکردنی ئەو ناوچانە و گێڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت بۆسەر زێدی خۆیان لە شارەکانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی و ناوچەکانی تری کوردستانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment