گرێ سپی
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا:
تورکیا چەکدارانی سووری لە هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە بەکاردێنێت
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە حکوومەتی تورکیا هەوڵی هێنانی سەدان چەکداری بە کرێگیراوی سووری دەدات تا لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە بەکاریان بهێنێت.
-
هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا:
هەڕەشەکانی تورکیا هۆکاری دواخستی هەڵبژاردن لە کوردستانی سووریا نەبوون
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی داواکاریی لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردن بۆ مانگی ئاب دواخرا و دواخستنەکە هیچ پەیوەندییەکی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە نییە.
-
مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا تایبەت بۆ کوردپرێس:
بارودۆخی کوردەکان لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
بەشی جیهان- دکتۆر فابریس باڵانش لەبارەی دۆخی کوردەکانی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە بە کوردپرێسی وت: ئەگەر ئەمە ڕووبدات کوردەکان ڕووبەڕووی مەترسیی هێرشی تورکیا و داگیر کردنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان لەلایەن دیمەشقەوە دەبنەوە.
-
ئۆتۆمبێلی گرووپێکی سەربە تورکیا لە سووریا کرایە ئامانج
بەشی سووریا- لە گوندەواری سەرێ كانی چوار ئەندامی میلیشیای لایەنگری تورکیا کوژران، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان كرایە ئامانج.
-
کاروانێکی دیکەی سەربازیی تورکیا ڕەوانەی کوردستانی سووریا کرا
بەشی سووریا- هێزەکی دیکەی سەربازیی تورکیا لە رێگەی دەروازەی گرێ سپییەوە بەرەو ناوچەکانی عەین عیسا و خەفیە سالم لە باکووری رەققە بەڕێکەوتن.
-
کوردستانی سووریا:
کردەوەکانی ئەنقەرە دەچنەوە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی
بەشی سووریا- بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ، داوای کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی تورکیای کرد.
-
کاروانی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا لە کۆبانێ ۱۳۹مین گەڕانی هاوبەشیان ئەنجام دا
بەشی سووریا- پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا گەڕانێکی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی تورکی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ لە کوردستانی سووریا، ئەنجام دا.
-
تەقینەوەیەک لە گرێسپی کوژران و بریندار بوونی 14 کەسی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- له شارى گرێسپى تهقینهوهیهک ڕووی داوه و ژمارهیهک پۆلیس و چهکدارى سهر به تورکیا کوژراون.