بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دەاێت: به گه‌رمی پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی یاسای "به‌هێزكردنی ته‌باییی نیشتمانی و تێكه‌ڵاوبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی" له په‌رله‌مانی توركیا ده‌كه‌م، ئه‌م هه‌نگاوه ئازایانه‌یه، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام و ئارامی و سه‌قامگیری له توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.
بارزانی ڕاشیگه‌یاندوه: "ئێمه هه‌میشه بڕوامانوایه كه ئاشتی و دیالۆگ دروستترین بژارده‌ن و سه‌رده‌می چه‌ک و چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به‌سه‌رچووه. ئه‌م یاسایه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ بنیاتنانی متمانه و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی توركیا. پێویسته هه‌موان پشتگیری لێ بكه‌ن و كار بۆ سه‌رخستنی ئاشتی بكه‌ن".
له په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: "پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی بۆ جه‌نابی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده و لایه‌نانه دووپاتده‌كه‌مه‌وه كه له به‌دیهێنانی یاساكه‌دا به‌شدار بوون، وه‌ک هه‌میشه پشتیوانیی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رخستنی ئاشتی و سه‌قامگیری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
Your Comment