بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌رله‌مانی تورکیا له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویدا، به به‌ده‌ستهێنانی ۴۶۸ ده‌نگی به‌ڵێ و ۸۸ ده‌نگی نه‌خێر پرۆژه‌یاسای چاره‌سه‌ری په‌سه‌ندکرد و بووه یاسا، ۶ په‌رله‌مانتاریش بێلایه‌ن بوون و ده‌نگیان نه‌دا.
ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه له ۱۲ بڕگه پێکهاتووه و واژۆی ۳۶۰ په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره. له ناوه‌رۆکدا رێکاره‌کانی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ تاوانه‌کانی په‌یوه‌ست به په‌که‌که و که‌جه‌که دیاری ده‌کات.
جێبه‌جێکردنی یاساکه به مه‌رجێکی سه‌ره‌کی به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش بڵاوکردنه‌وه‌ی بڕیاری فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌که‌که، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش ته‌نیا شه‌ش مانگ ده‌رفه‌ت بۆ سودمه‌ندبوون له‌م یاسایه دیاریده‌کرێت.
به‌پێی ناوه‌ڕۆکی یاساکه، سزای ئه‌و که‌سانه‌ی تاوانه‌کانیان له ۱۵ ساڵ زیندانیکردن که‌متره، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ جێبه‌جێکردنه‌که‌ی دواده‌خرێت، ئه‌وانه‌شی له ۱۵ ساڵ زیاتره بۆ ۱۰ ساڵ دواده‌خرێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ تاوانێکی دیکه‌ی تیرۆر ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ ساڵ ئه‌و زیندانیکراوانه‌ی جێبه‌جێکردنی سزاکانیان دواده‌خرێت، مافی کارکردنی سیاسیان نابێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی یاساکه، فه‌رمانده و سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که و ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له تاوانی کوشتنی به ئه‌نقه‌ستدا هه‌بووه، یان ئه‌و تاوانانه‌ی پێش ساڵی ۲۰۰۵ ئه‌نجامدراون و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و یاسایه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێناکرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه که به ناوی "پڕۆژه‌یاسای به‌هێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یه‌کگرتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی" به‌واژۆی فراکسیۆنه‌کانی ئاک‌پارتی، مه‌هه‌په و ده‌م پارتی پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کرا و دواتر جه‌هه‌په، هوداپار و رێگه‌ی نوێ پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆژه‌که ده‌ربڕی و واژۆیان کرد، ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مان کرا، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوش، دوای زیاتر له ۱۸ کاتژمێر له لیژنه‌که په‌سەند کرا.
Your Comment