زانکۆ

  • زانکۆکانی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی؛ هاوکاری چین و ترسی ئیسرائیل لە زانکۆکان/ دڵشاد مەجید

    زانکۆکانی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی؛ هاوکاری چین و ترسی ئیسرائیل لە زانکۆکان/ دڵشاد مەجید

    دڵشاد مەجید، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، لە یاداشتێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ستراتیژیی ئیسرائیل لە ڕووبەڕوبوونەوەی «هێزی نەرم»ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شی دەکاتەوە. ناوبراو بە پشتبەستن بە ئامار و داتاکانی ناوەندەکانی توێژینەوەی ئیسرائیل، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تێکەڵبوونی «زانیاریی خۆماڵی (بۆماوەیی)»ی ئێران و «هاوکارییە ستراتیژییە زانستییەکانی لەگەڵ چین»، بووەتە گەورەترین ترسی ئەمنیی تەلئەبیب؛ ئەمەش وای کردووە قۆناغی هێرشەکانی ئیسرائیل لە پێگە سەربازییەکانەوە بگۆڕدرێن بۆ سەر زانکۆکان، زانایان و ژێرخانە تاقیگەیییەکانی ئێران. ئاژانسی "کوردپرێس" دەقی تەواوی ئەم یاداشتە شیکارییە وەک خۆی لە خوارەوە بڵاو دەکاتەوە: