دڵشاد مەجید
-
چاودێری سیاسی کورد لە پەنێلی تایبەتی کوردپرێس (بەشی سێیەم):
ئایا گۆڕانکارییە ناوچەییەکان مەترسین بۆسەر ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان؟
پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد و گۆڕانکاریی گەروە لە پێکهاتەی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بۆتە پرسێکی جدیتر لەچاو ڕابردوودا. ئەم گۆڕانکارییانە بەتایبەت لە بابەتی ئەمنی و ئابووری نیشاندەری ڕکاربەریی نهێنیی نێوان ئەمتەرە ناوچەیی و جیهانییەکانە. دڵشاد مەجید شرۆڤەکاری بابەتە سیاسییەکان، دۆخی ئێستاکەی ناوچەکە تاوتوێ دەکات. ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە ئەگەرچی مەترسی پێکدادان لە هەرێمی کوردستان کەمترە، بەڵام گرژییە ناوچەییەکان و جووڵەی گرووپە جیهادییەکان دەتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بارودۆخی ئەم ناوچەیە ئاڵۆزتر بکات.
-
ڕۆژنامەنووسی دیار و چاودێری سیاسی کورد لە پەنێلی تایبەتی کوردپرێس (بەشی دووهەم)
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانکاریدایە
دڵشاد مەجید ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری دیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گفتوگۆی تایبەتی خۆیدا لەگەڵ کوردپرێس، دۆخی ئێستای شەڕی غەززە و کاریگەرییەکانی ئەو شەڕەی لەسەر ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە تاوتوێ کردووە. ناوبراو جەخت لە یەکلایی کردنەوەی پرسی فەلەستین و پێوەندیی ئەو پرسە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەتایبەتی ڕۆڵی ئێران، ڕووسیا و چین لە ئاڕاستە ژیێۆپۆلۆتیکەکاندا دەکاتەوە. هەروەها شرۆڤەیەک لەبارەی گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ و دابەزینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە لەبەرامبەر هێزە نوێکان دەخرێتە بەر باس.
-
ڕۆژنامەنووسی دیاری کورد لە پەنێلی تایبەتی کوردپرێس (بەشی یەکەم):
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێ جیهانییەکان؛ لەشەڕی ئۆکرانیا تا ململانێی ئابووریی برێکس
لە پەنێلێکی تایبەتدا کە لە ئاژانسی کوردپرێس بەڕێوەچوو، دڵشاد مەجید، ڕۆژنامەنووس و چاودێری دیاری سیاسی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، پێداچوونەوەی بە پێشهاتە ناوچەیی و جیهانییەکان کرد. لەم پانێلەدا تیشکی خستە سەر شەڕی ئۆکرانیا، هەژموونی ئێران، ئامادەبوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵی بریکس لە ئابووری جیهانیدا و جەختی لەوە کردەوە کە ململانێ ئابووری و ژیۆپۆلەتیکیەکان ڕوومەتێکی نوێیان داواتە دووجەمسەرگەری جیهانی.
-
پەنێلی تایبەت بە ڕۆژنامەنووس دڵشاد مەجید لەسەر دۆخی ناوچەکە بە میوانداریی کوردپرێس
ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، دڵشاد مەجید لە پەنێلێکی تایبەت بە دۆخی ناوچەکە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان میوانی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لە شاری سنە بوو و لەسەر سێ تەوەری سەرەکی وتارێکی پێشکەش کرد
-
بۆ ئەو ئاگرکەوتنانە لەناو بازارەکانی هەولێر ڕوودەدات؟/ دڵشاد مەجید
بەشی عێراق و هەرێمی کوردیتان- لەم یادداستە کورتەدا دڵشاد مەجید دوو پرسیار دێنێتە ئاراوە و لەدرێژەدا وەڵامیان دەداتەوە؛ ئایا مەبەست لەو ئاگربەربوونانە دروستکردنی کۆمپانیای ئەمنیە؟؟ یانیش حکوومەت بە زەرەر لێدان و سووتان، دەیەوێ خەلک بترسێنێ؟؟