کوردپرێس
گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چاودێرانی نێودەوڵەتیی ڕووبەڕووی ڕەهەندی نوێ لە جەنگە مۆدێرن و ستراتیژییەکان کردووەتەوە. لەم نێوەندەدا، بەئامانجگرتنی ژێرخانی زانکۆکان، تاقیگە پێشکەوتووەکانی سەر سنووری زانست و تیرۆرکردنی ئامانجدار و سیستماتیکی بژاردە زانستییەکانی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە، نیشاندەری وەرچەرخانێکی ستراتیژییە لە «جەنگی ڕەقی سەربازی»یەوە بەرەو «تێکدانی پێکهاتەییی هێزی نەرم و خۆماڵی».
ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، بەتایبەت دامەزراوەی توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە (INSS)، پەردە لەسەر ترسێکی قووڵتر لادەبەن؛ ترس لە گرێدانی زانستیی نێوان زانکۆ پلە باڵاکانی ئێران و سەنتەرەکانی توێژینەوەی چین لە بوارە پێشکەوتووەکانی بەرگری، ژیریی دەستکرد و زانستە جۆراوجۆرەکاندا. واشنتۆن و تەلئەبیب ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی کە هاوکێشەکانی بەرپەرچدانەوەی ئێران، نەک لە کۆگاكانی چەک و تەقەمەنیدا، بەڵکوو لە مێشکی بژاردە زانستییەکان و لە ناخی تاقیگە خۆماڵییەکانی ئەو وڵاتەدا گەڵاڵە دەکرێن.
«دڵشاد مەجید» نووسەر و شرۆڤەکاری پێشهاتەکانی ناوچەکە، لە یاداشتێکی ئاماریدا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی، شیکاریی بۆ ئەم جەنگە زانستی-ئەمنییە کردووە و نەخشەی جوگرافی و ستراتیژیی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر زانکۆکانی ئێرانی کێشاوە؛ یاداشتێک کە لە خوارەوە دەخرێتە ڕوو:
🔹ئێران خاوەنی ٢٥٠ زانکۆ و پەیمانگایە.
🔹ئیسرائیل (٣٠) زانکۆ و پەیمانگا و تاقیگەی ئێرانی بۆردومان کردووە.
🔹ئیسرائیل ١٥ مامۆستای خاوەن پسپۆڕیی باڵای جیهانی تیرۆرکردووە (١٠ مامۆستا لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا و ٥ مامۆستا لە جەنگی ڕەمەزاندا) هەروەها ٦٠ خوێندکاری زانکۆ زانستییەکانی کوشتووە.
🔹ئیسرائیل گوشار لەسەر نەهێشتنی پەیوەندی زانستی نێوان زانکۆکانی ئێران و چینیەکان دەکات!!.
🔴ترسی ئیسرائیل لەپەیوەندی و هەمانگی لیکۆڵینەوە زانستیەکانی نێوان چین و ئێران!!
پەیمانگای ئاسایشی نەتەوەی ئیسرائیل (INSS). لە لێکۆڵەوەیەکدا، باسی پەیوەندیە زانستیەکانی نێوان زانکۆکانی چین و ئێران دەکات،
🔹کە ئێستا پێکەوە (٢٠٨٧٥) لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە.
🔹لە ژمارەیە(٦٥٣) لێکۆڵینەوەی سەرەتاییە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی بەرگری سەربازی.
🔹هەروەها لە ژمارەیە (١٥) لێکۆڵینەوەیان دەستنیشان کردووە، کە کار دەکات لەبواری ئەندازیاری ئەتۆمی و گەشەپێدانی ماتۆری موشەکی بالیستی و درۆن و تەکنەلۆجیای غەواسات و بەلەمی خۆکۆشی.
🔹بۆیە ئیسرائیل داوا دەکات کە ئەم هەمانگیەی نێوان زانکۆکانی چین و ئێران ڕابگیری، ئەویش بەسزادانی زانکۆ چینیەکان.
🔹جگەلەمە ئیسرائیل هەوڵێکی زۆر دەدات بەتیرۆرکردنی زانایەکان و بۆردمانکردنی زانکۆ و پەیمانگا زانسیەکانی ئێران ئەو پرۆگرامە زانیستیەی کە زانکۆکانی زانستی ئێران بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئێران دەیگرنەبەر هەڵوەشەنێتەوەو لەناو ببات یا دوای بخا.
🔴ئەو زانکۆکایەی بۆردمان کراون.
🔹پانتایی جوگرافیای هێرشەکان ئیسرائیل: تائێستا هێرشەکان بۆ سەر ٣٠ زانکۆ و پەیمانگای لێکۆڵینەوە کراوە، سنووری جوگرافی ئەو هێرشانە هەر لە تارانەوە بگرە تا ئەسفەهان، بووشەهر، ورمێ، ئیلام، مەلایەر، ئەهواز/دزفول (جندیشاپور)، و ناوەندەکانی زانستی دەریایی لە چابەهار و خۆڕەمشار.
🔹ناوەندە سەرەکییە زیان لێکەوتووەکان: (زانکۆکانی ، شەریف، شەهید بەهەشتی، عیلم و سەنعەت، ئیمام حوسێن، زانکۆی بەرگریی نەتەوەیی، ئەنستیتۆی پاستۆر، سەنتەری توێژینەوەی نیشتمانیی ئەندازیاریی بۆماوەیی (ژینەتیک) و بایۆتەکنۆلۆژیا، و شارۆچکەی زانستی-توێژینەوەیی ئەسفەهان.
🔹 لەهەفتەی دووەمی جەنگ هێرش کرایە سەر ناوەندی توێژینەوەی ئاسمانیی ئێران لە تاران ، بە مەبەستی پەکخستنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و تەنە ئاسمانییەکان.
🔹لە ٣/٢٨ بۆردومانکردنی تاقیگەی پلاسما و لێزەری لە زانکۆی شەهید بەهەشتی (کە پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمییەوە هەیە) و سەنتەری فێرکاری زانکۆی عیلم و سەنعەت. ئەمەش هەوڵێکە بۆ کورتهێنان و پەکخستنی زانست و هێزی بەرگریی فیزیکی پێشکەوتووی ئێران.
🔹بەئامانجگرتنی زانکۆی پیشەسازیی شریف (بەتایبەت بەشەکانی ئەندازیاری، سەنتەری نانۆساینس، عەقڵی دەستکرد، زانستی ژینگە و سیستەمە تەکنیکی و کۆمپیوتەرییە ئاڵۆزەکان)، ستراتیژییەتێکە بۆ ڕێگریکردن لە بازدانی ئێران بەرەو قۆناغی پیشەسازیی نوێ.
ئاستی تێکشکاندنی فیزیکیی ئامێرە پشکنەرەکان و ژێرخانە تاقیگەییەکان کە لەژێر قورسترین گەمارۆ نێودەوڵەتییەکاندا و بە تێچوویەکی گەورەی خۆجێیی بنیات نرابوون.
🔹هێرشی ٤/٢ ی ئەمساڵ بۆ سەر ئەنستیتۆی پاستۆری تاران (بەپێی وتەی فەرمیی دکتۆر ئیحسان مستەفەوی و دکتۆر شاهین ئاخوندزادە)، ئەو هێرشە بۆ سەر دڵی لێکۆڵینەوە پزیشکی وزانستی زیندەوەر ناسی بوو.
🔹لە ٣/٧ هێرش کرایە سەر زانکۆی ئیمام حسین و بۆردومانی چڕی باڵەخانەی فێرکاری و ستراتیژییەکانی کرا . بەمەبەستی زەبر وەشاندن لە پەروەردەکردنی هێزی علمی-سەربازیی هێزە چەکدارەکان
🔹بۆردمانکردنی بەشە ناخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆی (خلیج فارس لەبوشهر) بەمەبەستی دروستکردنی شۆکی دەروونی لە نیێو ناخی خوێندکاران و راگرتنی پرۆسەی خوێندن.
🔴زانکۆکانی ئێران بەشێکی گرنگی ستراتجیەتی مانەوەن!!
لێرەوە تێگەدەکەین کەزانکۆکانی ئێران، پایگایەکی سەرەکی ستراتجیەتی مانەوەی کۆماری ئیسلامی و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە، کەبۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی پیشەسازی سەربازی و تەندروستی و تەکنەلۆجی و بونیاتنانی سەدان کارگەی پیشەسازی، بۆیە پێت سەیر نەبێ، کاتێ دەچیتە ئێران هەموو شتەکان لەسەریان نووسراوە( ساخت ئیران- لە ئێران دروستکراوە).
هەر لەبەرئەوەیە واشنتۆن و تەلئەبیب گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە سەرچاوەی سەرەکیی هێز و ڕاگرتنی هاوسەنگیی ستراتیژی لەلایەن ئێرانەوە، «زانستی خۆجێییە»ە.
لەبەر ئەوەی فۆرمۆڵە زانستییەکان لە مێشکی نخبەکان و ناو دڵ و ناخی تاقیگە مۆدێرنەکاندایە.
هەرئەمەیە وایکردووە هێرشە ئاسمانیەکان لەبۆردمانکردنی پایگا سەربازیەکان گۆڕاوە بۆ «تیرۆری فیزیکیی زانایان» و «خابوورکردن و داتەپینی پێکهاتەیی زانکۆکان»، تا بتوانن جومگەکانی هێزی نەرمی (Soft power) ئێران لە هاوکێشەی هێزی ناوچەییدا داببڕێنن.
بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا بەکوشتنی زاناکان و خاپورکردنی زانکۆکان، عەقلی زانستنی ئێران لەناو دەچێ، کەساڵانە هەزاران پسپۆر و زانا و کادیری نوێ بەرهەم دێنێ؟ هەروەها دەتوانرێ دەستی چینیەکانیش لەناو دانیشگاو زانکۆکانی ئێران ببڕن ؟
🔴وێنەی لیستی ئەو زانکۆ زانیستیانەی ئێران کە بۆردومان کراوە.
🔴کورتە فیلمێک دەربارەی شەش زانکۆی ئێرانی لە ریزبەندی شەنگهای ٢٠٢٥.
Your Comment