بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی کوردستانی سووریا رایانگەیاند کە شێخ مورشید خەزنەوی، کەسایەتی دیاری ئایینی و نەتەوەیی، لە کاتێکدابوو کە بۆ مەبەستی گەشتێکی ئاسایی لەو وڵاتە بووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا لایەنە فەرمییەکانی ئۆردن و نزیکەکانی شێخ هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنەکەی و وردەکارییەکانی ئەو پڕۆسەیە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەخستووەتە ڕوو.
شێخ مورشید خەزنەوی یەکێکە لە کوڕەکانی شێخی شەهید محەمەد مهعشووق خەزنەوی، ئەو کەسایەتییەی کە بە "شێخی ڕاپەڕین" دەناسرێت و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە یەکخستنی دەنگی کورد لە سووریا.
مورشید خەزنەوی هاوشێوەی باوکی، بەردەوام لە ڕێگەی وتار و چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد کردووە و بە یەکێک لە دەنگە ئازا و ڕەخنەگرەکانی دۆخی ئێستای کوردستانی سووریا دادەندرێت، هەر ئەمەش وایکردووە کەسایەتییەکی خاوەن پێگەی جەماوەری بێت لە ناوەوە و دەرەوەی سووریا.
Your Comment