عەلی زەیدی کارنامەی حکوومەتی ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد

عەلی زەیدی،  راسپێردراو بۆ سەرۆکی حکوومەتی داهاتووی عێراق، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد و بەرنامەی کاری حکوومەتی ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانکرد بە ئانجی ئەوەی لە دانیشتنی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێنج شەممە، ٧ ئایار ٢٠٢٦، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "کارنامەی نوێی حکوومەتی عێراق دابەشدەکرێت بەسەر ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوە و سەیرکردنی ناوەڕۆکەکەی".

لە ئێستادا چاوەڕوان دەکرێت کە پەرلەمانی عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا کاتی کۆبوونەوە دیاری بکات بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی.

٢٧ نیسان ٢٠٢٦، عەلی فالح زەیدی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا حکوومەت پێکبهێنێت.

News ID 227111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha