ناوی ئەو گرووپانە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ئاشکرا کرا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوی ئەو گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات کە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، و دەڵێت: گرووپی "سزادراوی نێودەوڵەتین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕۆژی ٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕایگەیاند: "حکوومەتی دیمەشق لە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا پەنای بۆ کۆمەڵێک گرووپی سزادراوی نێودەوڵەتی بردووە کە مێژوویەکی ڕەشێان لە تاوانکاریدا هەیە".

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بە پشت بەستن بە بەڵگەی ڤیدیۆیی ناوی هێزە هێرشبەرەکانی بڵاوکردەوە کە ئەمانەن:

فیرقەی ٦٢ (ناسراو بە سلێمان شا - عەمشات)، فیرقەی ٧٢(ناسراو بە سوڵتان موراد)، فیرقەی ٧٦ (ناسراو بە حەمزات)، فیرقەی ٨٠ (ناسراو بە بزووتنەوەی نوورەدین زەنگی).

ئاسایشی حەلەب باس لەوەش دەکات کە ئەم گرووپانە پێشینەی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییان هەیە لە سوەیدا و کەناراوەکانی سووریا و لەلایەن وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی دیمەشقەوە داڵدە دەدرێن و سەرپەرشتی دەکرێن.

News ID 226715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha