ئەمریکا داوا دەکات بەزووترین کات حکوومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم دەڵێت پێویستە بەزوویی حکوومەت پێکبهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆشوا هاریس، هەڵسوورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: واشنتن لە نزیکەوە چاودێری هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم دەکات، پێویستە ئەم گفتوگۆیانە بە خێرایی بەڕێوە بچن و بەزوویی حکوومەت پێکبهێندرێت.

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە، ستایشی هاوبەشییە زۆر تایبەتەکەمان لەگەڵ هەولێر دەکەین و رۆڵی سەرکردایەتیی کوردی زۆر گرنگە لامان.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ساڵێک و دوو مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە، بەهۆی ململانێ و ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستەکان، نە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراوە و نە حکوومەتی هەرێم پێکهاتووە.

News ID 226612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha