کابینەی نۆیەم
-
رێباز حه‌ملان:
نه‌یارانی مه‌سروور بارزانی بووکه‌ڵه‌ی سیاسیی هه‌ڵتۆقیوی بێ بنه‌مان و به‌چۆکدا دێن
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌ستبه‌کاربونی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێم، پرۆژه‌کانی حکوومه‌ت ده‌خاته‌ڕ و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌سرور بارزانی زۆر پلانی له گۆڕنا و زۆری تریش که له ئێستادا خه‌ریکن له‌گۆڕ ده‌نێت، نه‌یارانی به چۆکدا دێن له‌به‌رده‌میدا".
-
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی:
کابینەی نۆیەم شکستیهێناوه و بوونی هەرێم کەوتوه‌تە بەر پرسیاری جددی ناوخۆیی و دەرەکییەوە
یووسف گۆران، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی (CFS) رایگه‌یاند، لەڕووی سیاسیەوە هەرێم هیچ کات لە پاش یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارە لە ساڵی ۲۰۰۶ وەک ئێستا دابەش و جەمسەرگیر نەبووە، ئەو گیانە هاوکاری و هەماهەنگیەی لە دوای ۲۰۰۳ وە لەلایەن مام جەلال و کاک مەسعوود بارزانی هەبوو، ئێستا لەنزمترین ئاستدایە، کابینەی نۆیەم بەئاشکرا شکستی حکوومەتی لەئیدارەدانی کوردستان وەک یەک قەوارەی یەكگرتوو هەروەها مامەڵەی ناوچە جوگرافی و دانیشتوانەكەی بە شێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە نیشاندا.
-
ئەمریکا داوا دەکات بەزووترین کات حکوومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم دەڵێت پێویستە بەزوویی حکوومەت پێکبهێندرێت.