باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم دەڵێت پێویستە بەزوویی حکوومەت پێکبهێندرێت.
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستور و رێککەوتنەکان نەبوون، ئەوەش سەرچاوەی گرفتەکانە.
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەکات.