بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی سووریا لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهکردوه، شهرع "پهیامێک سەرەخۆشی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کوشتنی سەربازە ئەمریکییەکان لە پارێزگای حومس ناردوە و هاودەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە".
وەزارەتی ناوخۆی سووریا له ڕاگهیهندراوێکدا بڵاویکردهوه، "ئهو کەسەی ڕۆژی شهممهی ڕابردوو (۱۳ی ۱۲ی ۲۰۲۵) لەنزیک تەدمور هێرشیکردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و سووریا ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی سووریا بووە".
ئاماژهی بهوهشکرد، ئهو کهسهی هێرشهکهی کردوه، "بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە لە کارەکەی دووربخرێتهوه، لەبەرئەوەی خاوەنی بیری توندڕۆیی ئیسلامی بووە".
۱۳ی ئهم مانگه کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی سووریا و هێزێکی ئەمریکی لەکاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە شاری تەدموری ناوەڕاستی سووریا هێرشیانکرایە سەر و بەوتەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە هێرشەکەدا دو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئەو هێرشەی کرایه سهر هێزهکانی ئهمریکا و سووریا کە واشنتن بە هۆکاری داعش زانیوە و بوەهۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی لە شاری تەدمور لە پارێزگای حومس.
Your Comment