ئیلهام ئەحمەد بەشێوەی ئۆنلاین وتارێک لە کۆنفڕانسی ئیستەنبووڵ پێشكه‌ش دەکات

هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک كه‌ له‌ ئیستەنبووڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وتارێک پێشکەش دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە ئیلهام ئەحمەد لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وتاری دەستپێکی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەش له‌ ئیستانبوڵ پێشكه‌ش بکات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وا ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ چاوه‌ڕوانن به‌رپرسانی توركیا ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن و ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ بكات.

۲۹ی ۱۱ی ئه‌مساڵ، تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، چاوەڕێن کە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دامەزراوەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌ردانی توركیا بكات و له‌ ئیستەنبووڵ بەشداری لە کۆنفرانسی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نێونەتەوەیی" بكات.

ناونیشانی سەرەکی کۆنفرانسەکە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، تێدا ئەزمونی وڵاتانی دیکە سەبارەت بە ئاشتی و چارەسەری باس دەکرێت، وا پلان دانراوە زۆریک لە کەسایەتییە جیهانیەکان لە ناوچەی باسکەوە تا باشووری ئەفریقا، لە سن فاین تا بەریتانیا، لە قەزاخستانەوە تا بەلجیکا لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری بکەن.

کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنفڕانسی جەم کاراجای ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت،  سیاسەتمەداران، ئەکادیمیست، ڕۆژنامەنووسان و دانوستانکارانی ئاشتی باس لە ئەزموونەکانی خۆیان دەکەن، ئامانج لەو چالاکییە تاوتوێکردنی نموونە جیهانیەکانە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کە عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) لە ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۵دا دەستیپێکرد.

News ID 226568

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha