بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە: "یه‌کێتی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی حوکمڕانی هه‌یه نه‌ک پۆست، پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاکم بێت و یه‌کێتی ئه‌مه قبووڵ ناکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت به‌شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه حکوومەتێک دروست بکات ده‌بێت حاکمیه‌تێکی موشته‌ره‌ک بێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: "پێشتر پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان حکوومەتی پێکهێنا و شکستی هێنا بۆچی ئه‌زمونێکی سه‌رنه‌که‌وتوو دووباره بکه‌ینه‌وه، و پارتی که کورسی زیاتره مانای ئه‌وه نییه هه‌موو خه‌ڵک له خزمه‌تی ئه‌واندابێت و ئه‌وانیش حساب بۆ که‌س نه‌که‌ن".
سەعدی پیرە وتیشی: "هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه یه‌کێتی کورسیه‌کانی زیاد ده‌کات و پارتی کورسیه‌کانی که‌م ده‌کات و هه‌ر گۆڕانێک له پۆستی سه‌رۆک کۆمار‌دا بکرێت ده‌بێت به رێککه‌وتن له‌نێوان یه‌کێتی و پارتیدا بێت."
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە پارتی لێناگەڕێ ئەم پێکهاتانە نوێنەرایەتی خۆیان بکەن و ئەوەی هەندێک لە کەناڵەکان باسی دەکەن گوایە گرووپ گرووپ لە بەغدادوە دێن بۆ هەولێر بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق ئەوە وانیە.
Your Comment