بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێستوون فایه‌ق، ڕاوێژکاری بافڵ تاڵه‌بانی، له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی له یه‌کێتی بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی نالۆژیکییه و ده‌شڵێت، به‌شداری نه‌کردنی یه‌کێتی له دیداری مێپس له دهۆک، کارێکی باش بووه، چوونکه ئەودیداره، شتێکی بێ ناوه‌ڕۆک و بێ سوود بووه.
بێستون فایه‌ق، له‌باره‌ی پێک نه‌هێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتی، بابه‌ته‌که ته‌نیا په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه نییه. کۆمه‌ڵێک ورده‌کاری تر له پرسی پێکهێنانی حکومه‌تدا هه‌یه، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرسی پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌گه‌یشتینه رێککه‌وتن، واته گرفت و ناکۆکی و جیاوازی هه‌یه له‌نێوان پارتی و یه‌کێتیدا، یه‌کێک له‌وانه بێگومان پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی نالۆژیکییه‌و ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه له یه‌کێتی و خه‌ڵکی کوردستان. ناکرێت هه‌مو رۆژێک هه‌ڵبژاردنێک بۆ خه‌ڵک قوت بکه‌یته‌وه، له‌کوێدا توڕه بویت هه‌ڕه‌شه‌ی بێزارکردنی خه‌ڵک بکه‌یت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
له‌سه‌ر به‌شداری نه‌کردنی یه‌کێتی له دیداری مێپس، بێستون فایه‌ق وتی: به‌ڵێ بانگهێشتمان بۆ هاتبوو، به‌ڵام هه‌م کاک قوباد و هه‌م براده‌رانی دیکه‌ش کارێکی باشیان کرد که نه‌ڕۆیشتن، چوونکه ئه‌و دیداره، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بێ ناوه‌ڕۆکی بێ سوود بوو که نه خه‌ڵک سوودی لێده‌بینێت و نه ده‌ستکه‌وتێکی بۆ خه‌ڵک هه‌یه و نه هیچ له باری قورسی سه‌ر شانی خه‌ڵک که‌م ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن، پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و دوای هه‌ڵبژاردن، جیاوازه، ئه‌وه قسه‌یه‌کی نایاسایی و نالۆژیکییه.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماریش ڕاوێژکاره‌که‌ی بافڵ تاڵه‌بانی وتی: پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌پێی ئه‌و عورفه‌ی هه‌یه، ئیستحقاقی کورده‌و له‌نێو کوردیشیدا ئیستحقاقی یه‌کێتییه. دوای په‌سه‌ندکردنی کۆتایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، بێگومان کاندیدی یه‌کێتی بۆ پۆسته‌که به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر قسه‌ی لێده‌کرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دو شتی جیاوازن و دو ئه‌نجامی جیاوازییان هه‌یه و بۆ دوو دامه‌زراوه‌ی جیاوازیش کراون، ئه‌کرێت دانوستانه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێم دوباره ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌و ئه‌شکرێت له‌گه‌ڵ عێراق بکرێنه یه‌ک پاکێج.
Your Comment