بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە وڵاتانی کەنداو بۆ تورکیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد هەفتەی داهاتوو شاندی دەم پارتی دەبینێت و سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی دەڵێت "سوودی پرۆسەکە تەنیا بۆ ئەوان نییە، بەڵکوو بۆ هەموو تورکیایە، بۆ لاز، تورک و کوردەکانە، واتە ٨٦ ملیۆن کەس".
شایانی باسە ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە ئامەدی کوردستانی تورکیا، ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی ڕێپێوانێکیان بۆ ئازادی ئۆجەلان ڕیکخست و لە خۆپیشاندانەکەدا گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا دروست بوو پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژی بەکار هێنا، بەکارهێنای ووشەی "دوژمن" بەرامبەر بە پۆلیس لە لایەن گەنجانەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لایخۆیەوە گولستان کیلیچ کۆچ ییگیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی پارتی دیموکراسیی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، ڕایگەیاند کە شاندی پارتەکەیان بۆ جاری سێیەم لە چوارچێوەی پرۆسەی دانوستان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کۆ بوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دەدەن.
بەوتەی کۆچ ییت، شاندەکە پێکدێت لە پەروین بوڵدان و مدحەت سەنجار، و دوو کۆبوونەوەی پێشوویان لەگەڵ ئەردۆغان لە ڕۆژانی ۱۰ی نیسان و ۷ی تەمموز لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجام داوە بە بەشداری بەرپرسە باڵاکان وەک ئەفکان ئالا و ئیبراهیم کاڵن.
پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە، شاندەکە سەردانی ئۆجەلانیان لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی کردووە، پاشان لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتەکە، نوێنەرایەتی کراو لەلایەن تونجەر باقر خان و تولای حامید ئۆغوللاری کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی دیالۆگی سیاسیی لەگەڵ حکوومەت.
Your Comment