بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی له پهیامێكدا له ساڵیادی كۆچی دوایی مام جهلال، نووسیویهتی: "هەمیشە ئێمە لە یادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال وەک باوک، سەرکردە و ڕابەری نوێخوازی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی حیکمەت وەردەگرین و هانمان دەدات کە لەسەر رێبازەکەی لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا بێ پشودان بەردەوام بین".
بافڵ تاڵەبانی ئاماژهی بهوهش كردوه: "ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام، ئامۆژگارییەکانی پابەندترمان دەکات بۆ کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان".
بافڵ جەلال تاڵەبانی دهڵێت، "یەکێتییەکەی مام لەسەر رێگای راستی خەبات و تێکۆشان بەردەوامی بە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنوسسازەکانی دەدات و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و پێشڕەوی لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان ئەمانەتە و ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە و بە بەرپرسیارێتییەوە جێبەجێی دەکەین".
Your Comment