لە سووریا زۆر حزبی کوردی هەن دۆستی تورکیان

وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەخت لە گرنگیی ئاشتەوایی یەپەگە لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە و دەڵێت: زۆر حزبی کوردی سووریا هەن دۆستی تورکیان و دەیانەوێت هاوکاری تورکیا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی (TGRT News) ڕایگەیاند: لە هەموو شتێک گرنگترە ئەوەیە یەپەگە لەگەڵ دیمەشق ئاشتەوایی بکات، هەمووان پێکەوە سووریایێکی نوێ دابمەزرێنن، یەک هێزی چەکدار هەبێت، ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ناسنامە و زمانی گرووپە جیاوازەکان و نوێنەرایەتی یەکسانیان لە ئیدارەدا هەبێت، ئەمە ئەوەیە کە ئێمە داوای دەکەین.

فیدان وتیشی: کاتێک ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەمەش تا دێت ڕوونتر دەبێتەوە، کاتێک مافی گەلانی دەرەوەی سنوورەکانمان کە هاوبەشی برایەتیمان هەیە لەگەڵیان، بەتایبەتی کورد و تورکمان و عەرەب، دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەوە بەرپرسیارێتی و ئەرکی مێژوویی ئێمەیە دەستی هاوکاریان بۆ درێژ بکەین و هێزێکی کاریگەر بین بۆ پاراستنی سیستم و ئاسایش، ئەمە ئەرکی ئێمەیە بەرامبەر بە خوشک و براکانمان.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد: تەنها یەپەگە نییە لە سووریا؛ زۆر حزبی کوردی لە سووریا هەن دۆستی تورکیان و دەخوان هاوکاری تورکیا بکەن، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ هاوکارەکانمان کۆ بوونەتەوە و وتویانە، ئێمە دەچینە ئەنقەرە، بۆ ئەوەی ئەنقەرە بێت و هاوکارمان بێت، ئەمە خاڵێکی گرنگە، ئێمە پشتگیری لە چالاکییەکانی ئەو لایەنانە دەکەین کە کێشە بۆ کەس دروست ناکەن.

News ID 225999

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha