بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ۲۹ـی تەممووزی ۲۰۲۵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی ئێرانی کۆ بوویەوە و لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕه‌حمانى خواستى ئێرانی بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا، دووپات کرده‌وه.
هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شى پارێزگاکه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێککه‌وتنانه کرد که بۆ پەرەپێدان به بارزگانى و ئاسانکاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌کان و هاتوچۆى زياره‌تکارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌کانى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌کاندا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، چه‌ندان بيرۆکه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشترکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌کان، خرانە ڕوو.
Your Comment