بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ۲۸ـی تەممووزی ۲۰۲۵، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.
لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە ماڵپەڕی فەرمی بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: "لە دیدارەکەدا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە مەسعوود بارزانی گەیاند و هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکات کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن".
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بە سەرۆکایەتی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجان، کرد.
News ID 225821
Your Comment