بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە: مەسروور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری کردن بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، شاندەکەی ئێران سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاری کردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد و پەیوەنديی دوولایەنەی ئێران و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
News ID 225820
Your Comment