بەشێک لە فەرمانبەران لە هەولێر و سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

کارمەندانی دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە دووکان و سوورداش و پیرەمەگروون بەهۆی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتیان دەستپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاسۆ هاشم، پارێزەر لە دادگای بنەسڵاوە، بە NRT وت: سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان، فەرمانبەرانی دادگای بنەسڵاوە ماوەی هەشت ڕۆژە کارەبایان نییە و لە گەرمای بەتینی هاویندا ناتوانن دەوام بکەن.

وتیشی، هەر بۆیە ئەمڕۆ فەرمانبەران و دادوەرەکانی ئەو دادگایە بایکۆتی دەوامیان کرد و ڕۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ شەممە ۱۹ی تەمووز هەر یەکە لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی دوکان و سوورداش و پیرەمەگروون لە پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردووش، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایكۆتیان دەستپێکرد و داوای دابەش كردنی مووچەیان کرد، بەهۆیەوە مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناکرێت و ترافیکەکانیش بەبێ کارمەندی هاتووچۆن، بایکۆتی بەڕێوەبەرایەتییەکە تا ئێستاش بەردەوامە.

زیاتر لە ٨٠ رۆژە مووچە دواکەوتووە و بەهۆیەوە گوزەرانی ژیانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دژوارە.

News ID 225780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha