بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئێمە سەبارەت بەو کردەوانەی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە، بە ئاشکرا قسەمان کردووە و چاوەڕێن حکوومەتی عێراق واز لە هەندێک مامەڵە بهێنێت کە بەرامبەر کورد دەیکات.
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیێک کێڵگەی نەوتی کردووەتە ئامانج، برووس زیاتر وتی: "بێگومان، ئەم جۆرە هێرشانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق قبووڵنەکراون. ئێمە نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆمانمان لەبارەیانەوە دەربڕیوە".
تامی بروس وتیشی: بە ڕاشکاوی گوتوومانە کە چاوەڕێی عێراق دەکەین لە کێشەی مووچە و نەوت و کێشەکانی دیکە پاشەکشە بەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ کوردستان بکات.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ۱۵ـی تەممووزی ۲۰۲۵، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ۱۴ و ۱۵ـی مانگی تەمووزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
Your Comment