سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان تاوتوێ کرد

له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و باسیان لە ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی کرد لە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بە گشتی کرد، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر یەکخستنی وتار و هەڵوێستەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە بەشێکی دیکه‌ی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی ته‌مویل کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پێی چوارچێوە دەستوری و یاساییە کارپێکراوەکان، هەروەها باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.

News ID 225703

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha