میدیای تورکیا: ئەنقەرە لە سووریا بنکەی ئاسمانی و دەریایی دادەمەزرێنێت
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تورکی زمانی "Türkiye" کە لە زاری چەند سەرچاوەیێک لە دەزگای ئاسایشی تورکیاوە بڵاوی کردۆتەوە: ئەنقەرە پلانی ئەوەی هەیە لە سووریا بنکەی ئاسمانی و دەریایی بکاتەوە و لەگەڵ ئەم هەنگاوەش، لە بواری ڕێکخستنی سوپا و هێزەکانی ئاسایش هاوکاری پێشکەش بە سووریا بکات.
سەرچاوەکە دەشڵێت ئامانج لە دانانی ئەم بنکە سەربازیەی تورکیا ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی چەکداریی داعشە لە سووریا و کۆبوونەوە لەنێوان پێنج دەوڵەت لەنێویاندا تورکیا دەکرێت، لە چوارچێوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریا.
بەغدا لەسەر گرێبەستەکان هەرێمی کوردستان دەداتە دادگا
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری سێ سەرچاوەوە ئاشكرای كرد، وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵایێكی یاسایی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرز كردوەتەوە سەبارەت بە ئەو گرێبەستانەی نەوت و غاز كە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان ئیمزای كردووە.
سەرچاوەكان باسیان لەوەكردووە، ئەم ئاڵنگارییە یاساییە نوێترین بەربەستە كە ڕووبەڕووی هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبیتەوە لە ڕێگەی بۆری عێراق-توركیاوە، كە لە ۲۵‌ی ئازاری ۲۰۲۳وە ڕاگیراوە و سەرباری فشارەكانی ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هیشتا دەستی پێنەكردوەتەوە.
بەبێ جێبەجێ کردنی دەستوور حوکمڕانی لە عێراق سەرکەوتوو نابێت
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ ژماره‌یه‌ک ئه‌میر و سه‌رۆک هۆز و که‌سایه‌تیی هۆزه‌کانی پارێزگاکانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقدا ڕایگەیاند: بوونی ناکۆکیی گه‌لی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و ڕژێمه یەک لە دوای یەکەکانی عێراق به مانای ناکۆکی له‌گه‌ڵ گه‌ل و پێکهاته‌کانی عێراق ناهێت و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حکوومه‌ته‌کان هه‌رگیز ناتوانێ په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لان تێک بده‌ن".
مەسعوود بارزانی لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدا و وتی: "ناکرێ قووتی هاووڵاتیان به سیاسی بکرێت و وه‌ک چه‌کێک له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان به‌کار بهێنرێت".
Your Comment