هەر لەچوارچێوەی ئەو پلانە بەنیاز بوون دوای زەعیف بوونی ئێران لە هاوینی ئەمساڵ لەگەل تشرینیەکان و سونەکان، خۆپشاندان و ناڕەزاییەکان لە بەغدا دەست پێبکەنەوە؟
بە چوونە ژێر باڵی پلانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، لەبەر ئەم هۆکارانە مووچەو قوتی خەلکتان بەبڕیندا، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمریکاو ئیسرائیل دۆلارێکیان بۆ ناردن؟
من خەمی مانەوە و لەناوچوونی ئێوەم نیە، بەڵام بە بارمەتەکردنی خەلکی هەرێم بۆ ئەجندای ئیسرائیلی ئەمە حەماقەتێکی گەورەیە.
ئێران، نەسووریایە نە ئۆکرانیا، ئێران لە حیساباتی جیۆسیاسی و جیۆئابووری بۆ چین و ئەفغانستان و پاکستان و تورکمانستان وەک شورەی چینە!!
گەیشتنی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ نزیک سنوونەرەکانی ئەو چوار ووڵاتە بەگشتی و چین بەتایبەتی، واتە خنکاندن و گەمارودانی چین و روح بەبەرداکردنەوەو گەڕاندنەوەی هەژموونی هیندە. کە گەورەترین ڕکابەری چینە.
پاکستانیەکان شەڕ پێفرۆشتنی هیند، بەپیلان و دەسیسەی ئەمریکاو ئیسرائیل دەزانن، دەکرێ ئەمرۆ پاکستان وەک تەماشاکار دانیشێ، ئیسرائیل بگاتە سەرسنوورنەکانی؟
سەرچاوەی ووزەی پاکستانی سونی دەوڵەتی ئێرانی شیعیە. ئێران هەرلەسەردەمی شاوە تا ئەمرۆ، نەوت و گاز بە نرخی داشکاو بۆ پاکستانی سونی دابین دەکات.
ئەفغانستان، بەهۆی گەمارودانی چین و ئێران و رووسیاو پاکستان، ئەمریکای لەئەفغانستان دەرپەراند، دەچێتە عەقلی کێ ئەمرۆ ئەویش وەک تەماشاکار بەدیار کەوتنی ئێران دانیشێ؟
تورکمانستانیش لە دوای کازاخستان هاوبەشێکی سەرەکی ڕێگای حەریری چینە، وە سەرچاوەی نەوت و غازە بۆ چین.
بۆیە دەبێت باش بزانین هیچ کام لەووڵاتانە بەرووسیاشەوە لەگەڵ رووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی نین، بەڵام بۆ قەیرانی ئەتۆمی ئێران لەگەل ئەمریکا، ڕەنگە کێشەیەکی وا گەورەیان نەبێ و بەرگری سەخت نەکەن و بێنە ناو کێشەکە.
لەدوای ئەم شەڕە، هاوکێشەکان و ململانێنێکان ڕەهەندی جیاوازتر وەردەگرن. ئەوەی نەک هاوکاری لۆجستی بەلکو بەقسەش یارمەتی ئیسرائیلی دابێ، دەکەوێتە بەر نەفرەتی ئێرانیەکان. ئێران بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ مووشەک بگرێتە (ماڵی نەتانیاهۆی) سەرکردە و پاڵەوانی ئەمرۆی ئیسرائیل و هاوپەیمانی ئەمریکا، زۆر ئاسایی و سانایە دۆزەخ بۆ هاوکارانی ئیسرائیل دابگیرسێنێ!!
Your Comment