بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی دیداره‌كه‌دا، بۆ تاوتوێ كردنی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی ۱۰ی (ئازار/۳)ی ۲۰۲۵ كه له نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر له دیمه‌شق واژۆ كرا، باس له‌سه‌ر پلانی چالاكی هاوبه‌ش كرا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاگهیهنراوێكى هاوبەش بڵاو كرایه‌وه و تێدا هاتووه: "لەدیدارەکەدا باس لە گرنگیی خێرا کردنی پڕۆسەی جێبەجێک ردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار و دامەزراندنی لیژنە هاوبەشەکانی کاری هاوبەش و مەلەفی پەروەردە کراوه".
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه: "لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ڕێککەوتنەکە و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان، یەکەم کۆبوونەوەی نێوان وهفدى نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حكوومه‌تى دیمه‌شق بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لەکەشێکی ئەرێنی و بونیادنەردا بەڕێوەچوو".
وهفدى كورد و دیمه‌شق له‌سه‌ر چه‌ند بابەتی گرنگ ڕێککەوتنیان واژۆكرد له‌وانه:
۱- دامەزراندنی لیژنە تایبەتەکان بە چاودێری کردنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار کە لەنێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شه‌رع واژۆ کراوە.
۲- هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماونەته‌وە پەیوەست بەتاقیکردنەوەکان و سەنتەری تاقیکردنەوەکان و دەستەبەرکردنی مافی خوێندکاران و ئارامی پڕۆسەی خوێندن.
۳- گفتوگۆ کردن لەسەر میکانیزمەکان بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و کارکردن بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگری لەم گەڕانەوەیە دەکەن.
۴- کاراکردنەوەی فایلی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود و هەوڵدەدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئارامی بکات.
هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە گفتوگۆی بونیادنەر و بەردەوامی هاوکاری دەربڕی، کە خزمەت بە یەکڕیزیی و سەروەری سووریا دەکات و خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاسایش و سەقامگیریی بەدیدههێنێت، هەروەها ڕێککەوتن کراوه لە ئایندەیێکی نزیکدا کۆبوونەوەیێکی دیکە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکە و چاودێری کردنی جێبەجێ کردنی دەرئەنجامە ڕێککەوتنەکان.
Your Comment