بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەر بەگوتەی ئەو فەرمانەدەیەی هەسەدە وه‌فده‌كه‌ى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق لەدوای ڕێککەوتنی ۱۰ی ئاداری نێوان فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شه‌رع پێکهاتبوو، بەرەو دیمەشقی پایتەختی سوریا دەڕوات.
ئەبوو عومەر ئیدلیبی ئه‌وه‌شى ڕوون كردوه‌ته‌وه، وه‌فدى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان) هەینی به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێده‌كه‌ون و دەست بە دیالۆگەکانی لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق دەکات.
وه‌فده‌كه‌ى كوردستانی سووریا کە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئادار پێکهێنراوە، لەحه‌وت کەس پێکهاتوون کە نوێنەری گەلانی کورد و عەرەب و سووریا‌ن".
ناوی ئەندامانی وه‌فده‌كه‌ش بریتین له:
فۆزا یووسف ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە.
عەبدولحەمید میهباش هاوسەرۆکی پارتی ئایندە.
سێنهێریب برسوم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی سووریا.
ئەحمەد یووسف هاوسەرۆکی لیژنەی دارایی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا.
سۆزدار حاجی ئەندامی فەرماندەیی یەپەژە و هه‌سه‌ده.
مەریەم ئیبراهیم هاوسەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
یاسر سلێمان جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
Your Comment