بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکە لە (فەوزە یوسف، عەبد حامد مەهباش، ئەحمەد یووسف، سەنحەریب بەرسووم، سۆزدار حاجی، مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان) کە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، پێک دێت.
شاندەکە گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەنێو حکوومەتی نوێی سووریا و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا دەکەن.
پێشتر عەبد مەهباش، ڕاگەیاندبوو، شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، جیاوازە لەو شاندە هاوبەشەی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی لە قامشلۆ، پێک هێنراوە.
Your Comment