براوەکانی خەڵاتە 'قەڵەمی هەژار' ڕاگەیێندران

ڕۆژی ۸ی جۆزەردان رێوڕەسمی دابەش کردنی خەڵاتی 'قەڵەمی هەژار' بەڕێوەچوو، تێیدا چەند نووسەری کورد لە پای نووسین و خزمەتیان لە بواری وێژەی کوردیدا خەڵات کران.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، یەکەم خولی خەڵاتی 'قەڵەمی هەژار'ی بۆ نووسین و ئەدەبی کوردی ڕێکخست و بەپێی راگەیێندراوی رێوڕەسمەکە، ئەو بەرهەمانەی کە لە ئاستێکی باش و شیاودا بوون، خەڵات کراون.

براوەی خەڵاتەکان

رۆمان: جەبار جەمال غەریب

- مێژوو: ئیسماعیل شەمس

- فەلسەفە: محەممەد کەمال

- رەخنەی ئەدەبی و شێوازناسی: عەبدولڕەحمان ئاداک

فەرهەنگنووسی: سەلاح پایانیانی

کۆمەڵناسی: عەلی رەحمەتی

 رێزگرتن پێشکێشی ئەم کەسایەتییانە کرا:

- توێژینەوەی ئەدەبی

شنەی وای شەماڵ، عەلیڕەزا خانی و بێهناز دڵشاد

- ساخکردنەوەی دەق

گنجینه متون ادبی زاگرس ـ سەید ئارمان حسێنی

- فۆلکلۆر بە هاوبەشی

راسی ناوچەی لەیلاخ ـ  ئیبراھیم ئەحمەدی

افسانه‌های دیار ما ـ کوروش ئەمینی

- سینەما

هویت فرهنگی و سینمای کرد ـ خوسرەو سینا

- لێکدانەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی

حەوتەوانە ـ سەلاحەدین خەدیو

- شیعر

زامستان و پشکۆی هاوار ـ رەحیم لوقمانی

دەسنوێژی شیعر - سەعید نەجاڕی (ئاسۆ)

بە هاوبەشی

شیعر

مینا ماڵ ـ عەلیڕەزا سپاهی لاتین

سوێند به فوڕات ـ یوونس رەزایی

بە هاوبەشی

شیعر

ئاڤراندن ـ عەلی ئۆلفەتی

شێعریۆوەنا پەڕ جە شاری ـ رەئووف مەحموودپوور

 بە هاوبەشی

شیعر

چەمێ بارانێ ـ بەرکەن بەرە (خەڵاتی سەربەخۆ)

- مێژووی هونەر

تاریخ هنر کردستان ـ میکایل رەحمانی

- فەرهەنگنووسی

فەرهەنگی رەوەکناسیی کوردستان ـ ئیرەج مورادی

- ئایینی و عیرفانی

راڤەی مەسنەویی مەولەوی ـ فەخرەدین ئامێدیان

- مێژوو

کۆی بەرهەمەکان ـ دکتور کەیوان ئازاد ئەنوەر

- رۆمان

سەردەمی تەنیاییەکان ـ ئەسعەد زۆهرایی

- شرۆڤەی رۆمان

بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک ـ زەکەریا بزدوودە

- وەرگێڕان

شهر نوازندگان سفید ـ رەزا کەریم مۆجاوێر

کۆی بەرهەمی وەرگێڕدراو ـ عەبدوڵڵا ئەمینی

دیرۆکا وێژەیا کوردی (حەوت بەرگ) ـ ئیبراھیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، میراد میلان، رۆنیا چالی و بەسام مستەفا

- وەرگێڕانی منداڵان

نەقڵەکانی من و بابم ـ زاهید ئارمی

ماسی کۆلکەزێڕینە ـ لەیلا ساڵحی

- ئەدەبی منداڵان

کۆی بەرهەمەکان ـ شیلان گەیلانی

کۆی بەرهەمەکان ـ سەمیرا زەمانی مونفەرد

کۆی بەرهەمەکان ـ یەحیا عەلەوی ‌فەرد

کۆی بەرهەمەکان ـ فەردین راژین

جەبار جەمال غەریب: فێستیڤاڵەکە کرانەوەیەکی زۆر گەورە بوو بە رووی کورد دا

نووسەری دیاری کورد، جەبار جەمال غەریب، براوەی خەڵاتی رۆمان بوو بۆ رۆمانی (کەوتنی ئاسمانەکان). ئەو لەبارەی یەکەمین رێوڕەسمی 'قەڵەمی هەژار' قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: ئەو فێستیڤاڵە گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە بوو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی سنە.

جەبار جەمال غەریب گوتی: ئەو ئازادی و پێشڤەچوونەی لەوێ هەیە، "حساباتێکی زۆری بۆ کراوە، لە رێوڕەسمەکەدا سەلاحەدین ئاشتی، گوتارێکی زۆر جوانی پێشکێشکرد و تێیدا گوتی 'من روو لە دەسەڵات دەکەم و دەڵێم ئەگەر ئەو کرانەوەتان فێڵە و دەتانەوێ لە رووی دیپلۆماسییەوە هەڵمان بخەڵەتێنن، ئەوا کورد لەبیری ناچێت و رێگە و زەبری دیکەی هەیە بەرامبەر داگیرکەران، ئەگەر فێڵیش نییە، تکایە زمانی کوردی بکەنە زمانی رەسمی و با لە هەموو قوتابخانەکان بخوێندرێ."

ئەو نووسەرە کوردە دەڵێت: "قەڵەمی هەژار کرانەیەوەیەکی زۆر گەورە بوو بە رووی کورد و مافە بنەڕەتییەکانیدا.

۹۴۱ بەرهەم بۆ 'قەڵەمی هەژار' نێردرابوون

د. یادگار کەریمی، سکرتێری رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی (قەڵەمی هەژار) رایگەیاند، ۹۴۱ بەرهەم بۆ سکرتاریەتی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان نێردرابوون و لیژنەی دادوەران ۶ بەرهەمیان هەڵبژارد بۆ پێدانی خەڵاتی تایبەت و ۳۲ بەرهەمیش بۆ رێزلێنان.

۸۴ کەس ئەندامی لیژنەی دادوەران بوون لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران.

د. نەجمەدین جەباری، سکرتێری زانستیی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی قەڵەمی هەژاریش رایگەیاند، زۆرترین بەرهەمی بۆیان نێردراوە، وەرگێڕان بووە و ۷۴٪ی ئەوانەی بەرهەمیان ناردووە پیاو و ۳۶٪یشیان ژنن.

یەکەم جارە خەڵاتی قەڵەمی هەژار دابەش دەکرێت و بە گوتەی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە، گەورەترین خەڵاتی جیهانیی تایبەت بە کتێبی کوردییە. لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و وەرگێڕانی کوردستانی ئێران و عێراق و سووریا و تورکیا و نووسەر و وەرگێڕانی کورد لە دیاسپۆرا بەشدار بوون. 

یەکێک لە دیارترین کەسایەتیەکان کە ئامادەبوو، هونەرمەندی نێوداری کورد شەهرامی نازری بوو، کە چەند گۆرانییێکی کوردی پێشکێش کرد و دیارترینیان گۆرانیی "کوردستان گەر تۆ نەبی" بوو.

News ID 225518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha