نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئاگاداریی ژمارە دوو بڵاو دەکاتەوە

ئاگاداریی ژمارە ٢ لەلایەن نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژارەوە بەمشێوەیە خوارەوە بڵاو کرایەوە

کوردپرێس:

بە پێی پێشوازیی بێوێنە و بەربڵاوی توێژەران و نووسەران لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار، و هەروەها داواکاریی زۆر و زەوەند بۆ درێژکردنەوەی دواوەدەی پێشکەشکردنی بەرهەم، نووسینگەی خەڵات بە مەبەستی ڕێزگرتن لە داخوازیی ئەو ئازیزانە، لێرەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دواوەدەی پێشکەشکردنی بەرهەم بۆ خولی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار تا ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی درێژ دەکرێتەوە.

هەروەها بە مەبەستی ئاسانکاری لە پرۆسەی ناونووسی، ئاگاداری ئەو داواکارانە دەکەینەوە کە بە هەر هۆکارێک پێیان ناکرێت لە ماڵپەڕی خەڵاتەکە (hajar.uok.ac.ir) ناونیشانی خۆیان تۆمار بکەن، دەتوانن ناو و پاشناو، ناوی کتێب، ژمارەی پەیوەندی کردن، و ناونیشانیان، بە نووسراو، لەگەڵ بەرھەمەکەیان بۆ نووسینگەی خەڵات بنێرن. هەروەها بۆیان هەیە ئەو زانیارییانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆ نووسینگەی خەڵات بە ناونیشانی info.ksi@uok.ac.ir بەڕێ بکەن.

جێگەی ئاماژەیە کە داواکارانی نیشتەجێی وڵاتی ئێران پێویستە بەرھەمەکانیان بە شێوەی چاپکراو و لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ نووسینگەی خەڵات بنێرن. ئەو داواکارانەی کە نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن دەتوانن بەرھەمەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی (pdf) بۆ نووسینگەی خەڵات لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە
info.ksi@uok.ac.ir بەڕێ بکەن.

نووسینگەی خەڵاتی قەڵەمی هەژار
توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان

کوردستان / سنندج / بلوار پاسداران
دانشگاه کردستان / کد پستی: ٦٦١٧٧١٥١٧٥ و توێژینگەی کوردستان ناسی
www.uok.ac.ir ٠٨٧٣٣٦٦٤٦٠٠٠٨
KURDISTAN STUDIES INSTITUTE

News Code 224857

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha