ڕۆژی ۸ی جۆزەردان رێوڕەسمی دابەش کردنی خەڵاتی 'قەڵەمی هەژار' بەڕێوەچوو، تێیدا چەند نووسەری کورد لە پای نووسین و خزمەتیان لە بواری وێژەی کوردیدا خەڵات کران.
یادگار کەریمی سەرۆکی توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند بڕیارمان داوە هەموو ساڵێک خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستای پایەبەرز بەڕێوە ببەین و هەوڵی ئەوەش ئەدین ئەم خەڵاتە ببێەینە ڕیزی خەڵاتە نەتەوەییەکانی ئێرانەوە.
زیاتر لە هەزار بەرهەم لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ نووسینگەی خەڵاتی هەژار نێردراون و ۱۰۰ داوەر لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە کاری هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانیان لەئەستۆ گرتووە. ئەم خەڵاتە کلتووری و زانستیە حەوتەی یەکەمی جۆزەردان، لە ساڵڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستا هەژار بەڕێوەدەچێت.